هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی #گەرمیان# حیزب ولایەنە سیاسیەکانی کوردستان گەنجان ولاوانی ئازیز.....
ئەمرۆ بانگەشە وپروپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد، ئومێدەوارین هەموو هەوڵ وچالاکی لایەنە سیاسیەکان و کاندیدان و کەمپینەکانی لایەنگرانیان لە چوارچێوەی یاساو ڕێساو ڕێنماییەکانی کۆمسێونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دا خۆی بنوێنێ، بەجۆرێک ببێتەمایەی ئارامی و تەبایی وسەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەکە و ڕێزگرتن لە هاوڵاتیان.
بۆیە پێوستە لە سەر هەموو لایەک نموونەیەکی جوانی شارستانی سەردەمیانە، لەو ماوەیەی دیاری کراوە بەڕۆحیەتی ڕێزگرتن و یەکتر قەبوڵکردنەوە پيشکەش بکەین و بیروبۆچوونی سیاسی بکەنە هەوێنی زەمینە سازی بۆ کەشوهەوایەکی لەبار و بنەماکانی دیموکراسیەت ڕەنگدانەوەی زیاتریان هەبێت لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئێمە وەک ئیدارەی گەرمیان ڕێز لە هەر هەڵوێستیکی جوان ومەدەنیانەی هەموو لیست وکاندیدەکان دەگرین داواش دەکەین هەموولایەک هاوکاروهەماهەنگبن بۆ ڕێکخستنی کۆی پرۆسەکە و لەکۆبوونەوەشماندا لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنەسیاسییەکانی سنووری ئیدارەکەمان جەختمان لێکردۆتەوە
هاوکات هەر پێشێلکاری و خروقاتێک کەببێتە مایەی پشێوی لەناوچەکەداو ئارامی هاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە ئیدانەی دەکەین و ڕێگری لێدەکەین
هەربۆیە داواتان لێدەکەین بەوپەڕی لەخۆبردوویی و هەستکردن بەڕۆحی یەکترقەبوڵکردنەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەبکەن بۆئەوەی وەک هەمیشە گەرمیان ببێتە نموونەیەکی جوانی پێکەوەیی لەکوردستاندا...
#سەڵاح کوێخا#
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
#11-09-2018#