لە #21-03-1991# لەگەڵ ئازادکردنی شاری #کەرکووک#ی قودسی کوردستان لە ناودەشت چاوی بە دنیا هەڵێناوە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و لە شارۆچکەی حاجیاوا لە سنوری ڕاپەڕین تەواو کردووە و دواتر بڕوانامەی بەکالریۆسی لە دبلۆماسیەت و پەیوەندی یە نێودەوڵەتیەکانی لە زانکۆی لوبنانی و فەڕەنسی بەدەستهێناوە، لەسەرەتای تەمەنیەوە کادریکی چالاکی خویندکاران بووە و لەساڵی 2010 بووە بە لێپرسراوی بنکەی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان حاجیاوا و مێژوویەکی پڕ سەروەری لەڕێکخراوەکەدا بۆ خۆی و ڕێکخراوەکەش تۆمارکردووە و لەساڵی 2014 دەبێتە کادری مەکتەبی ڕێکخستنی ی.ن.ک لە سلێمانی بە پلەی ئەندام مەڵبەند، بەردەوام خزمەتی کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە بووە و لەڕووی ماددی و مەعنەویەوە لەپێناویاندا پێشمەرگە ئاسا کادرایەتی کردووە و لەسەر ئەرکی خۆی چەندی چالاکی جۆراو جۆری بۆ ڕێکخراوەکان و شەهیدان و پێشمەرگە و گەنجان و وەرزشکاران کردووە کە بەهۆی ئەمەوە ئێستا بووەتە جێگای ئومێدی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و ڕێکخراوەکان و گەنجان و تەواوی ئەو خەڵکانەی کە دەیناسن و یاخود بۆ جارێکیش ناوبانگی ئەو گەنجە دڵسۆزەیان بیستووە.....بەهیوای سەرکەوتن بو کاک ڕێبین