کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان سزای دارایی حەوت لیست و قەوارە دەدات.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەڤانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەدا چەند لایەنێک لەوانەش پارتی، یەکێتی و بەرەو ئیسڵاح بە بڕی پارەی جیاواز سزای دارایی دراون.
کۆمیسیۆن دەڵێت، ئەو قەوارانە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانی بانگەشەکردن و بانگەشەی پێشوەختە سزادراون.
- قەوارەی یەکێتی بە بڕی سێ ملیۆن دینار.
- قەوارەی پارتی بە بڕی سێ ملیۆن دینار.
- قەوارەی بەرەو ئیسڵاح بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- قەوارەی پارتی گەشەپێدانی تورکمان بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- قەوارەی پارتی چاکسازی تورکمانی بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- قەوارەی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری بە بڕی یەک ملیۆن دینار.
- تاکی ئەرمەن (یروانت نیسان مارکۆس) بە بڕی 500 هەزار دینار.
لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەدا تەنیا
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێکرد و ئاهەنگی جەماوەریان ئەنجامدا.
[1]
11-09-201811-09-2018