ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە شرناخ شەهید بووە. هەپەگە ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکەی هێزەکانی گەریلا لە ئیدر 6 سەربازی تورکیا کوژراون.
لە ناوچەی قلابان-ی شرناخ چالاکیی گەریلا
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(ڕۆژی 11ی ئەیلوول\20ی خەرمانان کاتژمێر 10:30 هێزەکانمان کە لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە گردی ڤاجیپ و سەربەند-ی سەر بە شارۆچکەی قلابان-ی شرناخ جێگیر بووبوون، چالاکیی هاوکاتیان ئەنجام دا. بەتووندی لە هەردوو گردەکەی دوژمن درا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبوویەوە. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر بە تۆپی جۆری ئۆبوس و هاوەن ناوچەی دۆڵی پساخا، خانتوور و پارتیزان-ی تۆپباران کرد.لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و تا ئێستاش دانەمرکاوەتەوە.
$لە ئیدر 6 سەرباز کوژران$
ئێمە ڕامانگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا کە لە هەرێمی سەرحەد دەستی پێکردووە، هێزەکانمان لە 11ی ئەیلوول\20ی خەرمانان کاتژمێر 7:40دا، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا لە ناوچەی دیلووجوو چالاکییەکیان ئەنجام دا و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە تێکشکێنرا. بە گوێرەی زانیارییەکانمان 6 سەربازی نێو ئۆتۆمبێلەکە کوژراون.
$زانیاری دەربارەی ئه و گەریلایەی لە شرناخ شەهید بوو$
لە ڕاگەیەنراوی 3ی ئەیلوولی 2018\12ی خەرماناندا ڕامانگەیاندبوو کە سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 11ی ئاب\20ی گەلاوێژ لە ناوچەی پیران-ی سەر بە شارۆچکەی قلابان-ی پارێزگەی شرناخ بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوانی کردووە. بە پشتیوانیی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان، فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەری جۆری کۆبرا بەچڕی بۆمبارانی ناوچەکەیان کرد. بەهۆی بۆمبارانەکە 3 گەریلای قارەمانمان شەهید بوون. لە هەمان ڕووداودا هاوڕێمان شۆڕش کە پەیوەندی لەگەڵمان پچڕا بوو، شەهید بووە.
$ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان وەهایە:$
ناسناو: شۆڕش هەرەکۆل
ناو و پاشناو: کەمال جەنگیز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: فەریدە - ئەحمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شرناخ - 11ی ئابی 2018\20ی گەلاوێژ[1]
#12-09-2018#