ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکییەکانی #شەڕڤان#انی ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە یەپەگە لە 12ی ئەیلوول\21ی خەرماناندا لە 4 شوێن هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی داگیرکەر.
ڕاگەیەنراوی یەپەگە:
(لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لە #عەفرین#، هێزەکانمان لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی زنجیرەیەک چالاکیی کاریگەریان ئەنجام دا. ئەنجامی چالاکییەکان لە ناوچەکانی جندرێس، ڕاجۆ، ماباتا و شەرا وەهایە:
1. لە 12ی ئەیلوول\21ی خەرماناندا، یەکینەکانمان لە بەرانبەر بنکەیەکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی شاری جندرێس چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی پێکدادانی ڕووبەڕوودا 6 چەتە بریندار بوون کە لەناویاندا سەربازێکی سوپای تورکیای داگیرکەر هەیە.
2. لە هەمان ڕێکەوتدا، یەکینەیەکی ئێمە لە گوندی ئۆمەرای سەر بە ناوچەی ماباتا لە بەرانبەر یەکینەیەکی سەربازیی چەتەکان چالاکییەکیان ئەنجام دا و 2 چەتە کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
3. یەکینەیەکی ئێمە لە گوندی بەربەن-ی ناوچەی ڕاجۆ لە بەرانبەر چەتەکانی سەر بە گرووپی فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا چەتەیەک کوژرا و دەست بەسەر چەکەکەشیدا گیرا کە لە جۆری AK-47 بوو.
4. لە هەمان ڕۆژدا یەکینەیەکی ئێمە لە گوندی زەیتوونەکی سەر بە ناوچەی شەرا لە بەرانبەر یەکینەیەکی سەربازیی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام دا. دەربارەی ئەنجامەکانی چالاکییەکە زانیاری ڕوون دەستنەکەوت.)
چەتەیەکی ئیتاڵی دەستگیرکرا
بە گوێرەی سەرچاوەکانی یەپەگە، بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت چەتەیەکی ئیتاڵی دەستگیرکراوە کە بەرپرسێکی پلەبەرزە. پێشبینی دەکرێت دواتر یەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە زانیاری ڕوون بڵاوبکاتەوە.[1]
#13-09-2018#