ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) لەبارەی چالاکییەکانی هێزی گەریلا لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان و شەڕ لە دەریای ڕەش ڕاگەیاندراویکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
چالاکییەکانی گەریلا لە ناوچەی بارزان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا لە ڕۆژی 13ی ئەیلولی
2018 و لە کاتژمێر 02:30 لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردسان لە چیایی خودێ لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
هەر لەو ڕۆژەدا و لە کاتژمێر 70:15 و لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا هیزەکانمان جارێکیتر چالاکییان لە دژی سەربازانی تورکیا لە چیای خودێ ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا. ژمارەی سەربازە کوژرا و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
گەریلایەک لە شەڕەکانی دەریای ڕەشدا شەهیدبوو
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 12ی ئەیلولی
2018 لەناوچەی یاگلی دەرە لە پارێزگای گیرەسون لە دەریای ڕەش دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک کرد. هێزەکانمان لەو ڕۆژەدا و لە کاتژمێر 13:30 لە دژی سەربازانی ئۆپراسیۆنەکە چالاکییان ئەنجامدا. لە نزیکەوە گورزیان لە یەکەکانی دوژمن دا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. هەڤاڵمان چیاگەر تاوەکو دوایین گوللەی خۆی لەدژی دوژمن شەڕێکی قارەمانانەی کرد و لە لوتکەی قارەمانیدا شەهید بوو. ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا تاوەکو ئێستاش درێژەی هەیە.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان
نازناو: چیاگەر پیران
ناو و پاشناو: سەردار بەکمەز
شوێنی لە دایکبوون:
ئامەدئامەد
ناوی دایک و باوک: حەوا – ڕەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: 12ی ئەیلولی
2018 – گیرەسون
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر
رۆژی 13ی ئەیلولی
2018 و کاتژمێر 10:50 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چەمچۆی ناوچەی زاپی لە هەرێمی پاراستنی مەدیا بۆردومان کرد.
[1]
14-09-201814-09-2018