هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە چوارچێوەی دوایین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر 15 چەتەی
داعشداعش کوژراون.
ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
(قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر لە چوارچێوەی [شەڕی لەناوبردنی تێرۆر] بەردەوامە.
لە بنکە و تۆپهاوێژەکان درا
1. لە دەوروبەری گوندی باخۆزای سەروو چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر ئه و شوێنانەی کە ڕۆژێک پێشتر لە لایەن
شەڕڤانشەڕڤانانەوە ڕزگار کرابوون. فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە مووشەک سەرچاوەی تۆپهاوێژەکانیان کردە ئامانج. هەروەها تۆپهاوێژەکانی هاوپەیمانان بنکەکانی چەتەکانیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا بنکەکانی فەرماندارەتیی چەتەکان، شوێنی جێگیرکردنی تۆپهاوێژەکان و پانزێرێکی سەربازیی چەتەکان ڕووخێنران و تێکشکێنران.
- لە پێکدادانەکاندا شەڕڤانێکمان شەهید بوو.
- هێزەکانمان شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر گوندی باخۆز و 5 خاڵیان کۆنتڕۆڵ کرد. بەم هەنگاوە شەڕ دەربازی باخۆز بوو. له و شەڕەی هاتە ئاراوە شەڕڤانێکی ئێمە بریندار بوو.
لە شەڕی ئەمڕۆدا 15 چەتە کوژران
2. لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ و دوای نیوەڕۆدا لە دەوروبەری سووسە چالاکیی سەربازی و گولەباراندن بە چەکی سووک کرا. شەڕڤانانی ئێمە پێشڕەوییان کرد. دەمەوئێوارەش لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا شەڕی ڕووبەڕوو ڕوویدا. لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانمان 1 کیلۆ مەتر پێشڕەوییان کرد. دواتر چەتەکان بە هێزێکی زۆرتر و هێرشی خۆکوژی و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵی شەڕڤانانی ئێمە کە پێشتر ڕزگاریان کردبوون. لە ئەنجامدا ئه و خاڵانەی ڕزگارکرابوون دووبارە کەوتنەوە دەستی چەتەکان. لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا کە هەتا درەنگانی شه و بەردەوام بوو، دووبارە خاڵەکان ڕزگار کرانەوە.
3. لە ئەنجامی شەڕی ئەمڕۆدا، بنکەی فەرماندارەتیی چەتەکان لە گوندی شەعفە بوو بە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکان. لەوێ 2 چەتە کوژران. لە دەوروبەری باخۆز-یش 13 چەتە کوژران و خاڵێکی چاودێریشیان ڕووخێنرا.)
[1]
14-09-201814-09-2018