سڵاو بەڕێزان.......
من (تەيمور حسن غفور #هەڵەبجە#يی) و لە ساڵی 1987 لە هەڵەبحە لەدايک بووم و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆريۆسم لە زيندەوەرزانيدا و ئێستا مامۆستام لە ناحيەی سيروان نزيک بە هەڵەبجە.
بەڕێزان...
لەساڵی 2012 وە من دامەزراوم بەڵام بەهۆی ئەو قەيرانە دروستکراوانەوە نەم توانی بەپێی پێويست سود لەو نيوە موچەيە وەرگرم کە سێ مانگ جارێک پێمان دەدرا و هەتا ئێستا نەمتوانيوە بستێک زەوی بکڕم و خانويەکی تێدا دروست بکەم. بۆيە بڕيارمداوە ئەم جارەيان دەنگەکەم بۆ پەڕلەمانی کوردستان بفرۆشم چونکە هەموو پەڕلەمانتاران بەبێ جياوازی لەنێوان حيزبەکان بۆ خۆدەوڵەمەند کردن نەبێت بۆ هيچی تر نەچونەتە پەڕلەمان چونکە کارەکانيان لەم چەند ساڵەی پێشودا زۆر ڕوونە جگە لە خۆ دەوڵەمەند کردن هيچيتريان بۆ ئەم ميلەتە پێنەبوە.
لەم هەڵبژاردنانەی پێشودا زۆر بەشانازيەوە دەڵێم لە چەند ليستێک چەند کەسێکم بەشياو زانيوە و دەنگی خۆمم پێداون لەوانە دکتۆر شاهۆ سەعيد لە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەڕلەمانی کوردستان و دووجاريش بۆ دکتۆر ئاراس فەريق زەينەڵم داوە بۆ پەڕلەمانی عێراق کە ئەويش لە سەر ليستی يەکێتی بوو بەڵام بەداخەوە دەرنەچوو وە جارێکيش بۆ پەڕلەمانی کوردستان دەنگم بە مامۆستا کەلسوم حسين داوە لەسەر ليستی پارتی چارەسەر بەڵام بەداخەوە ئەويش دەرنەچوو وە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگم بە مامۆستا ڕزگار حمە نوری دا لەسەر ليستی يەکێتی ئێستا ئەدات پە پاڵمانا و نەک سڵاو ناکات بگرە جوابی سڵاويش ناداتەوە. بەهەر حاڵ من ئەو کەسانەم بەشياو زانی بۆيە دەنگم پێداون.
ئەوەی گرنگە لێرەدا بيڵێم هەر ليست و کانديدێک کە دەنگ دەکڕێت دەتوانێت پەوەنديم پێوەبکات گرنگ نيە سەربەچ ليستێکە و کێيە و لەکوێيە و چۆنە و چۆن نيە گرنگە ئەوەيە من لەسەرەتاوە مافی خۆمی لێوەرگرم. بەڵام تاکە مەرجێک کە زۆر گرنگە بەلامەوە ئەوەيە کە ليستەکە دەبێت ليستێکی کوردی بێت و کانديدەکەش کوردبێت چونکە دەنگی خۆم بە بەهەموو زێڕ و سامانی سەر زەوی ژێرزەوی نادەم بە تورکمان و ئاشوری و کلدانی و سوريانی و عەرەب.
ئەم کارەی من ناياسايی نيە و دەکەوێتە قاڵبی ئازاديە کەسيەکانەوە ئەگەر من نەيفرۆشم ئەوان بۆمی دەفرۆشن و پارەکەشی دەخۆن.
تۆی بەڕێزيش دەنگەکەت وا بەخۆڕای بەکەس مەدە پێش دەنگدانەکەت مافی خۆتی لێوەربگرە.
لەگەڵ ڕێزدا
#17-09-2018#
هەڵەبجەی شەهيد