ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) ڕایگەیاند، لە ناوچەی لێلیکان-ی باشووری کوردستان 2 سەرباز و لە دۆڵێکی چەلێ 4 سەربازی تورکیا کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لە سنووری شارۆچکەی قلابانی شرناخ 2 کەس کە سیخووڕیان بۆ میتی تورکیا دەکرد بە سزا گەیەنران.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
لە ئەنجامی چالاکییەک لە لێلیکان 2 سەرباز کوژران
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان 19ی ئەیلوول کاتژمێر 10:30 له گردی لێلیکانی سەر بە ناوچەی
سیدەکانسیدەکان لە دەڤەری برادۆستی باشووری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا لە 2 قۆڵەوە سەنگەر و پەناگەکانیان کرانە ئامانج و 2 سەرباز کوژران.
لە چەلێ هێرشکرایەسەر سەربازگەیەک
18ی ئەیلوول\27ی خەرمانان کاتژمێر 9:30 هێزەکانمان لە گوندی ئاشووتی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سەربازگەی چەپەرا شێخا چالاکییەکیان ئەنجام دا. لەم چالاکییەدا گورز لە سەنگەر و پەناگەکانی سەربازگەکە درا. ڕوون نەبوویەوە چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون. لە دوای چالاکییەکە سوپای تورکیای داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن هێرشیان کردە سەر ناوچەکە.
4 سەرباز کوژران و 7ی دیکەش بریندار بوون
19ی ئەیلوول\28ی خەرمانان کاتژمێر 9:40 هێزەکانمان لە دەشتانێی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سەرکەوتوانە گورز لە ڕەبایەی دوژمن درا و 4 سەرباز کوژران و 7ی دیکەش بریندار بوون. لە دوای چالاکییەکە هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆبووس و هاوەن لە گردی ستوونا-ی دەوروبەری گوندی بێدەهێ-یان دا. بەهۆی بۆمبارانەکە لە ناوچەکە ئاگرکەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە ئیدر دژی پانزێرێک چالاکی ئەنجام درا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرفرازیی شۆڕشگێڕیدا لە هەرێمی سەرحەد، هێزەکانمان 19ی ئەیلوول\28ی خەرمانان کاتژمێر 8:30 لە ناوچەی دیلوجو-ی سەر بە ئیدر دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا گورز بە پانزێرەکە کەوت، ڕوون نەبوویەوە چەند سەرباز کوژران و بریندار بوون.
2 سیخووڕ سزا دران
2 کەس بە ناوەکانی عوبەید ئادیامان و سەلمان ئادیامان کە ماوەیەکە لەگەڵ میت کار دەکەن، کاتژمێر 11ی ڕێکەوتی 17ی ئەیلوول\26ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانمانەوە له ناوچەی کێلا مەمێ-ی سەر بە شارۆچکەی قلابانی شرناخ سزا دراون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئامارگۆ-شیان سووتێنراوە و تێکشکێنراوە. هەرچەندە ئه و 2 کەسە چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە هۆشدارییان پێدرابوو، بەڵام بەردەوام بوون لە هاوکاری کردنی میت و دەستیان لە شەهیدکردنی هەڤاڵانی ئێمەدا هەیە. 11ی تەمووزی
2018 دوو هاوڕێی ئێمە بە ناوەکانی ئارگەش تەندورەک (سۆنەر بۆزداگ) و سمکۆ ئەیلۆ (ئیحسان چالشکان) کاتێک لە ناوچەی کێلا مەمێ-ی سەر بە شارۆچکەی قلابان-ی شرناخ ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد، بەهۆی ئیخباری ئه و کەسانە شەهیدبوون، هەروەها هاوڕێمان محەمەد گۆیی (قەدری بایرام)یش بەبرینداری بە دیل کەوتووەتە دەستی دوژمن. هیچ تاوان و کردەوەیەک کە لە دژی گەلەکەمان و گەریلا بکرێت، بێ وەڵام نامێنێتەوە.)
[1]
20-09-201820-09-2018