ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ئامارەکە 31 چەتەی #داعش# لە سنووری دێرەزۆر کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
$بەرەی باخۆز$
ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش بە چەکی قورس و 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان. #شەڕڤان#انی ئێمەش وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و بەر لەوەی بگەنە ئامانجی خۆیان 2 ئۆتۆمبێل تەقێنرانەوە. بەهۆی هێزی تەقینەوەکە 2 شەڕڤانی ئێمە بریندار بوون. ئۆتۆمبێلی سێیەمیش لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی تەقێنرایەوە.
لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و ئەندامانی ڕێکخراوی تێرۆریستیدا شەڕی سەخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا 8 تێرۆریست کوژران. هەروەها هێزەکانمان لە خاڵێکدا کە لێی جێگیر بوون، تاکتیکێکیان بەڕێوەبرد و لە خاڵەکە کشانەوه، دواتر تێرۆریستان لە خاڵەکەدا گردبوونەوە، لەوێش فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کرد و هەموو تێرۆریستانی ئه و خاڵە کوژران. هێزەکانمان لێرە 3 خاڵیان دەستنیشان کرد و ئه و خاڵەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە کە لێی کشابوونەوە.
لە دوای شەڕی سەخت کە چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو، هێزەکانمان 1 کم لەم بەرەیە پێشڕەوییان کرد و 9 خاڵیان کۆنتڕۆڵ کرد. هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کۆگەیەکی تەقەمەنی، 2 ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاند و ئەمیرێکی داعش-یشیان کوشت.
هاوکات مینێک بە شەڕڤانێکی ئێمەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە بریندار بوو.
$بەرەی حەجین$
لەنێوان هێزەکانمان و تێرۆریستانی داعشدا لە تونێلەکان شەڕ ڕوویدا. شەڕڤانانی ئێمە لە 2 تێرۆریستیان دا کە هەوڵیان دەدا خۆیان بە شەڕڤانانی ئێمەدا بتەقێننەوە. لە ئەنجامدا لە دوورەوە بۆمبەکان بەخۆیاندا تەقینەوە.
بەم شێوەیە شەڕڤانانی ئێمە تونێلەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و هەڵمەتێکی پاککردنەوەیان دەستپێکرد. 2 مین کە تێرۆریستان لە ماڵێکدا دایاننابوونەوە تەقینەوه، بەڵام هیچ زیانێکیان نەبوو. لێرە دۆشکەیەکی 12.5 و 2 چەکی کڵاشینکۆف کەوتنە دەستی شەڕڤانان.
شەڕڤانانی ئێمە لەم بەرەیە پێشڕەوییان کرد و زۆر ماڵیان پاککردنەوە و 5 خاڵی نوێیان کۆنتڕۆڵ کردن. بەهۆی ئه و مینانەی کە تێرۆریستان دایانناونەتەوە، شەڕڤانان بە وریایی بەره و پێش چوون. لێرەشدا 13 مین لە لایەن تیمە تایبەتەکانمانەوە تەقێنرانەوە.
$ئامار$
ژمارەی کوژراوانی تێرۆریستان: 31
ژمارەی هێرشەکانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی: 15
ئه و چەکانەی کە کەوتوونەتە دەستی شەڕڤانانی ئێمە: دۆشکەیەکی 12.5 و 2 کڵاشینکۆف
زیانەکانی ڕێکخراوی تێرۆریست: تۆپێکی هاوەن، 2 کۆگەی تەقەمەنی و 5 ئۆتۆمبێل تێکشکێنران، هەروەها تونێلێک تێکدرا.
ژمارەی شەڕڤانە بریندارەکانی ئێمە: 3[1]
#20-09-2018#