کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,032
وێنە
  123,617
پەرتووک PDF
  22,056
فایلی پەیوەندیدار
  125,213
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هاوردەکردنی کاڵای بیانی مەترسی کردووەتە سەر کارە دەستییەکانی هەورامان
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هاوردەکردنی کاڵای بیانی مەترسی کردووەتە سەر کارە دەستییەکانی هەورامان
هاوردەکردنی کاڵای بیانی مەترسی کردووەتە سەر کارە دەستییەکانی هەورامان
هەورامان، هەمیشە خاوەن کلتور و ناسنامەی خۆی بووە، لە ئێستاشدا بووە بە یەکێک لە پڕ سەردانیکەرترین شوێنە گەشتیارییەکانی باشوری کوردستان، لە هەوراماندا کۆمەڵێک دوکان دانراوە بۆ فرۆشتنی کاڵاکان، بەڵام هاوردەکردنی کاڵای تورکی، ئێرانی و چینی، گەشەتیارانی نیگەران کردووە و بە مەترسی لە کارە دەستییەکانی خەڵکی هەورامانی دەزانن.
هەورامان یەکێکە لە ناوچە ڕەسەنە کلتورییەکانی کوردستان، له ‌ئێستادا لەژێر مەترسی لە دەستدانی کلتورەکەیدایه، بە تایبەت ئەو بەشەی دەکەوێتە باشوری کوردستان و سنووری پارێزگای #هەڵەبجە#وە‌، هۆکاریی ئەوەش کەمبوونەوەی کاڵا و کارە دەستییەکانی خەڵکی ناوچەکەییە، لەوبارەیەوە گەشتیاران، خاوەن دوکان و بەرپرسانی گەشتیاریی بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن و گرنگیی هەبوونی کارە دەستییەکان و مەترسییەکانی کەمبوونەوەی دەخەنەڕوو.
سنوور حامید، یەکێکە لەو گەشتیارانەی کە سەردانی دوکانە گەشتیارییەکانی ناوچەی هەورامانی کردووەو دەڵێت، کە هەڵکەوتەی شوێنی هەورامان و بەناوبانگیی خەڵکی ناوچەکە بە سەرقاڵبوونیان بە پیشە و کاری دەستی وایکردووە کە ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی بکات، هەروەها هەبوونی ژمارەیەکی زۆری دووکانی کلتوریش بە هۆکارێکی دیکەی ڕاکێشانی گەشتیاران دەزانێت.
لەسەر جۆری کاڵاکان سنوور وتی: جێگەی نیگەرانی ئێمەیە بە بەراورد بە چەند ساڵی ڕابردوو، ئێستا زیاتر ئەو کاڵاو شمەکانە دەبینریت کە دروستکراوی دەستی هەورامییەکان نییە و لە وڵاتانی ئێران و تورکیا و چین-ەوە هاوردەی دووکانە کلتورییەکانی ئەم سنورە کراوە و دەفرۆشرێنەوە بە گەشتیاران، بە جۆرێکیش دروستکراون کە گوایە ئەمە ئیشی دەستی هەورامییەکانە، بۆیە ئەمەش سەری لە گەشتیاران تێکداوە.
تانیا عەبدولقادر گەشتیارێکی دیکەی هەورامان بوو، لەسەر کاری دەستی دواو و تی: لە هەموو دنیادا گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە کاری دەستی، چ لە ڕووی کلتورییەوە یاخود لە ڕووی بەدەستهێنانی داهاتەوە بێت، ناوچەی هەورامانیش لە مێژەوە بەوە ناسراوە کە خەڵکەکەی خاوەن کار و پیشەی خۆیانن، بەڵام ئێستا کەمتر کارە دەستییەکانیان دەبینرێت بەهۆی هاوردەکردنی کاڵا و شمەکە بیانییەکانەوە.
تانیا داوایەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەڵێت: ئەرکی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانە کە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کلتوری هەورامییەکان و کار و پیشە دەستییەکانییان لەناو نەچێت، دەبێت یان ڕێگری لە هاوردەکردنی کاڵا و شمەکی بیانی بکەن، یاخود دەبێت بەلایەنی کەمەوە باج بخرێتە سەر ئەو کاڵایانەی هاوردەی ناوچەکە دەکرێن.
بێساران حەمە ڕەحیم، کە دوکاندارێکی ناوچەکەیە، هەبوونی دوکانەکانانی بە هۆکاری زیاتر ڕاکێشانی گەشتیاران زانی و دەربارەی جۆری کاڵاکانیشیان وتی: ئێستا بەهۆی ئەوەی خەڵکی هەورامان کەمتر سەرقاڵی کارە دەستییەکان و دروستکردنی کاڵا و شمەکن، بووە بە هۆکار بۆ ئەوەی زیاتر کاڵاو شمەکی دەرەکی لە شێوەی کاڵای هەورامی هاوردە بکەین.
بێساران پێی وابوو، کە ئەگەر هاوڵاتیانی هەورامان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ کارە دەستییەکان و دەستبکەنەوە بە دروستکردنی کاڵای خۆماڵی، ئەوانیش ناچار نابن لە دەرەوە هاوردەیان بکەین و دەشڵێت: بێگومان ئەو شمەک و کاڵایانەی کە لە ناوخۆ دروستدەکرێن لە ڕووی کوالیتی و پێکهاتەوە زۆر باشترن لە کاڵا و شمەکی هاوردەکراوی وڵاتان.
هەروەها سامان کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، کە ناوچەی هەورامان دەکەوێتە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوانەوە، باس لەوە دەکات، کە دوکانە کلتورییەکانی هەورامان لە ماستەر پلانی گەشتیاریدا تۆمار کراون.
بۆ زیندووهێشتنەوەی کارە دەستییەکانی سنوورەکە، سامان کەریم وتی: ئێمە لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆماندا بڕیارمانداوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە کارە دەستییەکان، ئەوەش بە مەبەستی بە زیندوو هێشتنەوەی کارە دەستییەکان و ڕێگریکردن لە مەترسی لەناوچوونیان.
ناوبراو وتی، کە هیچ ئامارێکیان دەربارەی ڕێژەی کاڵا هاوردەکان بۆ سنوورەکە نییە، بەڵام نایشارینەوە کە زیاتر لە 70٪ی ئەو کاڵایانەی لەو دوکانانەدا هەیە بەرهەمی دەرەکین.
سامان کەریم ئەوەشی وت، کە بازاڕی ئازاد هەیە دوکانداران ئازادن چ جۆرە کاڵا و شمەکێک هاوردە دەکەن، وتیشی بەڵام ئازاد نین لەوەی کە ئەو کاڵا و شمەکانەی هاوردەیان کردوون بە ناوی شمەک و کاری دەستی هەورامانەوە بیفرۆشتنەوە.[1]
#22-09-2018#
ئەم بابەتە 4,052 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 22-09-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-09-2018 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: بیارە (هەورامان)
شار و شارۆچکەکان: هەڵەبجە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,052 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1109 KB 22-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!