ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشکرا کرد. قەسەدە ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 26 چەتە کوژراون و تاکە شوێن کە لە کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعسشدا ماوەتەوە ڕۆژهەڵاتی چەمی فوراتە.
قەسەدە لە ڕەگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەم زانیاریانەی بلاوکردووەتەوە:
'بەرەی باخۆز'
دوای ئەوەی کە هێزەکانی قەسەدە توانیان سارۆچکەکە لەدەستی چەتەکانی #داعش# ڕزگار بکەن، هەڵمەتی گەڕان وپاککردنەوەی ناو شارۆچکەکە و دەورووبەری دەستی پێکردووە. تیمە تایبەتەکانی پووچەلکردنەوەی مین وتەقەمەنی بەدەیان مینیان پووچەڵکردووەتەوە.
چەتەکانی داعش جارێکی تر هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شارۆچکەکە و کۆنتڕۆڵی بکەن، لە هێرشەکەدا جۆرەها چەکی قوورس ومام ناوەندیان بەکارهێنا. هێرشی چەتەکان بەرەو ڕووی بەرخۆدانی #شەڕڤان#انی قەسەدە بویەوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.
چەتەکانی داعش لەسەر ئاسمانی شارۆچکەی باخۆز فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بەکارهینا. باڵەفرێ چەتەکان کرایە ئامانج و تێکشکا.
بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان تونێلێکی چەتەکانی داعشیان کردە ئامانج ولە ئەنجامدا 3 چەتەی داعش کوژران. ئیستاکە لە ناوچەکەدا بێدەنگی هەیە.
'بەرەی ئەل سووسێ'
لەو بەرەیەدا هەتاکو شەو تا ئاستێک بێدەنگی سەروەربوو. بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەو بەرەیە بیدەنگی سەروەرە و شەڕ ڕووی نەداوە.
ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و ژمارەی کوژراوەکانی داعش لە هەموو بەرەکانی شەڕ.
بە گشتی 10 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەرمۆڵگەکانی داعش. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 26 چەتەی داعش کوژران و تونێلێکی چەتەکانی داعش تێکشکێندرا وهێڵی بەرگری داعش لە نزیک باخۆز تێکشکێندراوە.[1]
#22-09-2018#