بچووکترین نووسەری کوردی، تەمەنی 12ساڵانە،
خەڵکی هەولێرە یەکەمین کتێبی خۆی بەڵاوکردەوە
بەناونیشانی (lucky)بەختیار
ئایە سەربەست؛ ئێستا (2018)فێرخوازی قۆناغی شەشەمی بنەڕەتییە لە قوتابخانەی سەروەرانی نێودەوڵەتی ئەهلیی لە هەولێر. ئەگەرچی تەمەنی تەنیا 12 ساڵە، بەڵام ئومێدی گەورەی هەیە و لەو تەمەنە بچوکەدا بۆ یەکەمجار کتێبێکی نووسیوە، هەر وەک خۆی باسیدەکات زیاتر لە ساڵێکی بۆ نووسینی کتێبەکەی تەرخانکردووە.
ئەو فێرخوازە، لە کتێبەکەیدا باسی لە چیرۆکی منداڵێک کردووە کە دوای کوژرانی باوکی، منداڵەکە لەگەڵ دایکی لە دۆخێکی خراپدا دەژین، بەڵام دواتر لەو کۆمپانیایەی کە باوکی پێشتر کاری تێداکردووە لە بەرامبەر ماندووبونی باوکییدا پارەیەکی زۆریان پێدەدرێت.
کتێبەکەی ئایە سەربەست بە زمانی ئینگلیزیی نووسراوەو لەبەرامبەر فرۆشتنی هەر کتێبێکیش بڕێک پارە لە کڕیارانی وەردەگرێت. ئاهەروەک خۆی بەڵێنییداوە ئەو داهاتەی کە لە فرۆشتنی کتێبەکەی کۆی دەکاتەوە بیخاتە خزمەت کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە داهاتووشدا پلانی ئەوەم هەیە کە بە زمانی کوردیی کتێبی دیکە بڵاوبکەمەوە.