راگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی
هاوڵاتیانی بەڕێزی کوردستان
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردندا تێپەڕ دەبێت و هەر هێزەی دەیەوێت زۆرترین دەنگدەر بۆ لیستەکەی بەدەست بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێک جار پەنا بۆ ڕێگای ناتەندروستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبەن.
ئێمە لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەوەمان زانیوە کە لە ڕۆژانی کۆتایی هەڵبژاردندا هەندێک هێز دەیانەوێت سیناریۆی دووبارە وەک بانگەشە بەکار بهێنن و لە کەناڵەکانی خۆیانەوە وای نیشان بدەن کە هاودیدانی هاوپەیمانی پەیوەندیان پێوە دەکەن و دەچنە ڕیزەکانیان و پشتیوانی لیستەکانیان دەکەن.
ئێمە لێرەوە پێشوەخت ڕایدەگەیەنین ئەو جۆرە سیناریۆیانە وێڕای ئەوەی یاری کردنە بە شکۆی مرۆڤ ئەوا سیناریۆی دووبارەن و وە شەرعییەتدانێکی پیشوەختەیە بەگزی و ساختەکاری دژ بەئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان و ڕایدەگەیەنین کە ئەو یارییە قێزەونانە هیچ کاریگەریەک لەسەر هاودیدان و ڕەوتی عەدالەخوازانەی هاوپەیمانی دروست ناکەن و جگە لە بانگەشەیەکی ناتەندروستی بێزراوی هەڵبژاردن هیچیتر نیە، لێرەوە دڵنیایی دەدەین کە هاوپەیمانی وەک بزافێکی سیاسی مەدەنی فراوان بەردەوام دەبێت لەسەر هەموو ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا دروست بوە..
سەرکەوێت ئیرادەی دیموکراسی ودادپەروەری
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
#23-09-2018#