دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەرپرسێکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایدەگەیەنێت، سوپای تورکیا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ سوتاندنی دارستان و ژینگەی کوردستان و ئامانجیش لەو هەڵمەتە بە بیابانکردنی جوگرافیای کوردستانە.
سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە لێدوانێکدا بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە سوپای تورکیا هەڵمەتێکی دژی ژینگەیی لە کوردستانی گەورە دەستپێکردووە و دستیکردووە بە ئاگردان و سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان، ئێمە ئەو کارەی دەوڵەتی تورک بە تاوانێکی دژە مرۆڤایەتی هەژمار دەکەین و پێویستە وڵاتانی زلهێز لەسەر ئەو تاوانەی تورکیا بێنە دەنگ.
ئاماژەی بەوەشدا، سوتاندنی دارستانەکانی
ئامەدئامەد، بۆتان،
دەرسیمدەرسیم تا دەگاتە
قەندیلقەندیلی سەربەرز بۆ ئەوەیە کە جوگرافیایی کوردستان ببێتە بیابان.
ڤارتۆ داوای لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا و ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان کرد، لەسەر ئەو تاوانە بێنەدەنگ، چونکە بێدەنگی وڵاتانی زلهێز مانای ڕازیبوونی ئەوانە بەو تاوانەی کە دەوڵەتی تورک دژی ژینگە و سروشتی کوردستان ئەنجامی دەدات.
[1]