بەهادین نوری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند لە هەولێر و سلێمانیش داوای ژمارەی سپاردنی بۆ کتێبی 'پرسی کورد و ئەزموونی کورستانی عێراق' کردووە، و وەزارەتی ڕۆشنبیری تەگەرەی تێخستووە''.
بەهادین نوری ئاماژەی بەوەش کردووە بۆ من موفاجەئە بوو لە سلێمانی ژمارەی سپاردنم پێنەدرا بەڵام لە هەولێر موفاجەئە نەبوو.
سەبارەت بە کتێبەکەی، نوری دەڵێت من لەو کتێبەدا بیرەوەرییەکانی هەشتا ساڵی خۆم نوسیوە لەسەر کوردستانی عێراق، ئەوەی نوسینەکەی پێ هەڵەیە با بفەرموێ لە دژی بنووسێ و داری لەسەر بەردی نەهێڵێ.
ئەوەشی خستوەتەڕوو نەمنوسیوە بۆئەوەی ئەم یان ئەو حیزبەم لێ ڕازیبێت، نوسیومە بۆئەوەی ڕووداوەکان لە بۆچوونی خۆمەوە بخەمە بەردەمی خوێنەران.
بەهادین نوری ڕونیکردووەتەوە حەزدەکەم بەشێوەیەکی یاسایی بڵاویبکەمەوە، چونکە لەوە دڵنیام ئەگەر ژمارەی سپاردنم نەدرێتێ ژمارەی خوێنەر چەندقات زیاتردەبێت و لەم زەمانەشدا ڕێگەی بڵاوکردنەوە زۆرە.
س.س
بەهادین نوری سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لە کتێبخانەکان و لای هەندێک لە کتێبفرۆشەکانی دیکە کتێبی پرسی کوردو ئەزموونی کوردستانی عێراق بکڕن.
بەپێی بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تی بەپاساوی ناوزڕاندن و توندیی زمانی نووسینی، پێشتر چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بەهادین نوری کێشەی بۆ دروستکراو؛ ڕێگەی پێنەدرا لە هەولێرو سلێمانی ژمارەی سپاردن وەربگرێت.
بەهادین نوری لە کتێبەکەیدا باسی لە ڕووداوەکانی کوردستان کردووە، ئەو ڕووداوانەی لە کتێبەکەمدا باسمکردوون پەیوەنديی بە واقیعی 80 ساڵی ڕابردووی ڕووداوە سیاسیيەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
بەهادین نوری یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی کورد و ئێستا تەمەنی 92 ساڵە. خاوەنی نزیکەی 10 کتێبی سیاسيی و ئەدەبيیە.