ساماڵ مانیی لە گەڕەکی #سەرشەقام#ی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە، پاش چوونە شاخ و پێشمەرگایەتی، لە ساڵی 1986 چووەتە هەندەران، لە 1993دا چووتە ناو بازنەی فەلسەفەی ئەکادیمی لە بەریتانیا بووتە خوێندکاری فەلسەفە لە بەریتانیا پاش تەواوکردنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، لە ساڵی2011 وە بۆ 2013 مامۆستای فەلسەفە بووە لە کوردستان، لە ساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای لە بوارەکەی خۆیدا بەدەستهێناوە. دوکتۆراکەی لە فەلسەفەدا لە ئەوروپا بەدەست هێناوە لە ئاستی پرۆگرامی ئەوروپای یەکگرتوو.
د. ساماڵ مانیی، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە فەلسەفەدا، پرۆگرامی فەلسەفە بە زمانی ئینگلیزی، ئەوروپا، بەکالۆریۆس و ماجیستێر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، دووساڵ مامۆستای فەلسەفە بووە لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان، ئەندامی هەمیشەیی کۆمەڵەی فەیلەسوفەکانە لە بەریتانیا، ئەندامی لێکۆڵینەوەی باڵای فەلسەفەیە لە بەریتانیا، ئەندامی کۆمەڵەی فەیلەسوفە ژنەکانە لە بەریتانیا، تێکستە فەلسەفیەکانی بە زمانی ئینگلیزی لە ئەوروپا بڵاودەکاتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156283/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=ساماڵ مانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156283/0010.JPG=KTML_Photo_End=
ئەو ڕشتە فەلسەفیانەی کە لێکۆڵینەوەی تیادا کردوون و گرنگیان پێ دەدات فەلسەفەی زانست و لۆجیک، فەلسەفەی زەین وئاگایی و مێشک، فەلسەفەی زمان و مانا، فەلسەفەی پیستیمۆلۆجی کلاسیک و سۆشیال پیستیمۆلۆجی، فەلسەفەی جێندەر و کۆمەڵایەتی.
خاوەنی چەندین پڕۆژە نووسینی ئەکادیمی فەلسەفییە بە زمانی کوردی و درووستکاری 'فەلسەفەی جێندەرییە لە بواری فەلسەفەدا، لەوانە 'هەگبەی زانین'، 'سەرزەمینی مانا'، 'کواین' و 'فەلسەفەی جێندەریی'.
چەندین پەرتووکی فەلسەفی ئەکادیمی بە زمانی کوردی نووسیوە، لەوانە: 'پیستیمۆلۆجی کلاسیک'، سۆشیال پیستیمۆلۆجی'، 'ژن و فەلسەفە؛ فەلسەفەی جێندەریی'، ' سەرزەمینی مانا'، ' تێگەیشتن؛ کواین'، ' مەحاڵبوونی مانا و ڕێژەییبوونی ئۆنتۆلۆجی؛ زمان مێشک مانا'. (بڕوانە بابەتە پەیوەستکراوەکان)
پەرتووکە کوردییەکانی لە دەزگاکانی نووسینە فەلسەفیەکانی ئەمەریکی و ئۆستۆرالیی و بەریتانیی تۆمار و ئەرشیفکراوون.
یەکەم کوردە کە دەزگا نیودەوڵەتییە فەلسەفیەکان پەرتووکە کوردییەکانی ئەرشیف و تۆمار بکات لە 2017 وە، ئەو دەزگایانە پێشتر تەنیا بە زمانی ئینگلیزیی نووسینە فەلسەفیەکانیان تۆمار کردووە و خستویانەتە بەردەستی فەیلەسووفەکان لەسەر ئاستی جیهانیدا.[1]