#یەپەگە# ڕایگەیاند، یەکە قەناس بە دەستەکانیان ڕۆژی 25ی ئەیلولی 2018 لە ناوەندی #عەفرین# چالاکییەکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا سەربازیکی داگیرکەر بە ناوی عەلی ئۆکار کوژراوە.
هەروەها ڕۆژی 26ی ئەیلول لە گوندی گۆلی لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین لە دژی چەتەکانی ئەحرارشام چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا چەتەیەکی ئەحرار شەرقییە کوژراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکەکەیدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕاشیگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی بەرخۆدانی سەردەمدا هێزەکانیان لە ناوەندی عەفرین لە ناوچەی ڕاجۆ لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا، بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکیی کاریگەرانە.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە لە ڕۆژی 25ی ئەیلول یەکینەکی قەناس بە دەستمان لە ناوەندی عەفرین لە دژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورکیای داگیرکەر بە ناوی عەلی ئۆکار کوژرا.
هەروەها ڕۆژی 26ی ئەیلول یەکینەیەکی ترمان لە دژی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە لە سەر ڕێگای گوندی گۆلی لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و دەستیش گیرا بەسەر چەکەکەیدا.[1]
#27-09-2018#