ڕۆژانە لە خوارنگەکانی هەرێمی کوردستان-دا سەدان تۆن خواردن فڕێدەدرێن، لەکاتێدا سەدان هەزار کەس پێویستییان بەو خواردنەیە.
لە خورادنگەکاندا، ئەو خواردنەی لە موشتەرییەکان زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەو خواردنەی کە لە خواردنگەکان زیاد دەبێت فڕێ دەدرێت و سودی لێوەرناگیرێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی ئاماری #سلێمانی#، ڕێژەی هەژاریی لە هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017، 10% بووە، ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە 5 ملیۆن کەس ئەژمار بکەین، ئەوا لە ساڵی 2014 بۆ 2016 دا 750 هەزار کەس لەهێڵی هەژارییدا ژیاون، وە لەساڵی 2017 دا 500 هەزار کەس لەسەر هێڵی هەژاریی ژیاون.
تەنها لە پارێزگای سلێمانی 4 هەزار و 121 خواردنگە هەیە، ئەگەر هەر یەکەیان 20 کیلۆ خواردن فڕێبدەن ئەوا ڕۆژانە زیاتر لە 82 تۆن خۆراک فڕێدەدرێت، ئەگەر ئەو ژمارەیە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان وەک سلێمانی بێت، ئەوا لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 328 تۆن خواردن فڕێدەدرێت.
کامەران محەمەد، خاوەنی یەکێک لە خواردنگاکانی شاری سلێمانی، سەبارەت بە فڕێدانی خواردن لە خواردنگەکەیدا، بە ڕۆژنیوزی وت:ڕۆژانە بەشی 250 بۆ300 کەس خواردن ئامادە دەکەین، بە پیی ڕۆژ سەرف بوونی خورادنەکان دەگۆڕێت، هەندێک جار خواردنمان دەمێنێتەوە و دەیڕژین هەندێک جاریش تەنها بەشی شاگردەکانی خواردنگاکە دەمێنێتەوە.
ناوبراو، باسی لەو خواردنانەکرد کە لە موشتەرییەکان زیاد دەبێت و وتی:ئەو خواردنانەی کە لە بەردەم خەڵک دەمێنێتەوە زۆرە، بەڵام هیچ کەس نایانبات بۆ خواردن، هەندێکی جار خەڵک دەیبات بۆ مریشک، بەڵام ئەوەی، کە دەمێنێتەوە دەخرێتە تەنەکە خۆڵەوە و شارەوانی دەیبات و فڕێی دەدات.
خاوەنی یەکێکی تر لە خواردنگاکانی شاری سلێمانی سەبارەت بەو خواردنانەی کە دەمێنێتەوە لە خواردنگەکەی ئەواندا بە ڕۆژنیوزی وت:ئەو خواردنانەی کە دەمێنێتەوە دەیدەین بە شاگردەکان بیبەنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ئەوانەی کە لە بەردەم خەڵک دەمێنێتەوە و ناخورێت فڕێی دەدەین، چونکە هیچ کەسێک نایەوێت و داوای ناکات.
ئەگەر ڕێکخستنێک بۆ خواردنە زیادەکانی نێو خواردنگەکان بکرێت، ئەوا دەکرێت ئەو خواردنانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کۆ بکرێتەوە و بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکرێت کە پێویستییان پێیەتی.[1]
#28-09-2018#