کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی تایبەت تاوەکو کاژێر 15:00 گەیشتووەتە لە 80%.
دوایین لێدوانی کۆمیسیۆن لەبارەی ڕێژەی بەشداری دەنگدەرانی تایبەت لە پارێزگاکان:
#هەولێر#؛ تاوەکو کاژێر 15:00 ڕێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتووەتە %77.
#سلێمانی#؛ تاوەکو کاژێر 15:00رێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتووەتە %80.
#دهۆک#؛ تاوەکو کاژێر 15:00 ڕێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتووەتە %80.
#هەڵەبجە#؛ تاوەکو کاژێر 15:00رێژەی بەشداری دەنگدەران گەیشتووەتە %88.
لە کاژێر 08:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوامدەبێت. دواتر دەنگەکان لە وێستگەکان جیادەکرێنەوە بەڵام ئەنجامەکان لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتی ئاشکرادەکرێن.
رۆژی هەینی 28-9-2018 لە هەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، کە زیاتر لە 170 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و زۆرینەیان سەر بە وەزارەتەکانی #پێشمەرگە#، ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایشن.
لە دەنگدانی تایبەت، لە سنووری پارێزگای هەولێر 72 هەزار و 653 کەس، لە سلێمانی 62 هەزار و 220، لە دهۆک 33 هەزار و 421 و لە هەڵەبجەش دوو هەزار و 175 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.[1]
#28-09-2018#