بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ هەینی 28ی 9ی 2018 لەسەر داوای خۆی و بۆ پرس و ڕا لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، بەڕێز د. #بەرهەم ساڵح# سەردانی کردین.
لەگەڵ ڕێز بۆ کاک د. بەرهەم بەڵام پۆستی سەرۆککۆماری پەیوەستە بە ئیستحقاقاتی سیاسی بۆ گەلی کوردستان، نەک شەخس و لایەنێک و ئەم پۆستە پەیوەندی بە هەموو پێکهاتەکانی عێراقەوە هەیە بە گەلی کوردستانیشەوە. پێمان باش بوو کە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر یەک کاندید ڕێک کەوتبان، بەڵام برادەرانی یەکێتیی نیشتیمانی تاکلایەنە کاندیدی خۆیان دیاری کرد و دواتر لایەنە کوردستانییەکانی تر و #پارتی دیموکراتی کوردستان#یش کاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد. ئێستایش بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە پێویستە میکانیزمی دیاریکردنی کاندید بۆ سەرۆککۆمار هەر لای لایەنە کوردستانییەکان بمێنێتەوە و، ڕێز بگیرێت لە ڕای زۆرینەی خەڵکی کوردستان.
هەروەها پێمان باشە دیاریکردنی بەڕێزێک بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ ڕای فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا بگەڕێتەوە. هەر بەڕێزێک دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی لایەنە کوردستانییەکانی بەدەستهێنا وەک کاندیدی کوردستان بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری بکرێت و داوا دەکەم هەموو لایەک ڕێز لە ڕای زۆرینەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا بگرن.
#مەسعود بارزانی#
#28-09-2018#