لە پێناو یەکخستنی نێوماڵی کورد، ئەمڕۆ د. #بەرهەم ساڵح# سەردانی جەنابی کاک #مەسعود بارزانی# کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و پێشهاتەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق.
لەم بارەیەوە دووپاتی دەکەینە ئەگەرچی پۆستی سەرۆککۆمار استحقاقی گەلی کوردستانە، بەڵام یەکلاکردنەوەی ئەم پۆستە تەنها لەلایان هێزە کوردستانییەکانەوە کاتێک دەکرێت، کە دۆخی سیاسی کوردستان ئاسایی بێت، کە بە داخەوە ئێستا بەشێکی گرنگی هێزە کوردستانێکان تەنانەت ئامادەی دانشتن لەگەڵ یەکدیدا نین، هەروەها لەم هەڵبژادنەش کاندیدەکان تەنها نوێنەرانی یەکێتی و پارتی نین، بەڵکو ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی نا حیزبی تێدایە، هەروەها ئەگەر سەرۆککۆمار نوێنەرایەتی هەموو گەلی عێراق بە کوردستانیشەوە دەکات، ئەوە پێویستە پەرلەمانی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات، بەپێی ئەمەش هەنگاوێکە بۆ شکاندنی پشکپشکێنەی حیزبی و لە ئێستادا داواکارییەکی گشتی دیمکراتییە.
راگەیاندنی نووسینگەی د. بەرهەم ساڵح
#28-09-2018#