وەک پشتەماڵی حەمامە
پشتەماڵ واتە(خاولی) دوای خۆشۆردن و هاتنەدەر لە(سەرشۆرگە)ی مرۆڤ لەخۆی دەئاڵێنێ و تەڕيەتی خۆی پێ وشک دەکاتەوە و دوای تەواو بوونی کارەکەی بەسنگێکەوە هەڵيدەواسێت يان فڕێی دەدات، ئينجا پاش کەمێکيتر کەسێکيتر دەچێتە سەرشۆرەکە و خۆی دەشوات و دەست دەباتەوە بۆ هەمان خاولی و پشتەماڵ بۆ ئەوەی خۆی پێ وشک بکاتەوە يان بسڕێتەوە واتە لەماوەيەکی کەمدا دوو کەس يان سێ کەس بگرە زياتريش بەکاريان هێنا بۆ کارێک ئەويش سڕينەوە و خۆ وشککردنەوەيە، ئينجا ئەم پشتە ماڵە کورد کردويەتی بە دەربڕ و ئيديۆم بەمەبەست بەکاريدەهێنێت بۆ کەسێکی(دەروون نزم) و(سەگ وسوار)و(بێ هەڵوێست و ئاڵقە لەگوێ) و(پياوخراپی چەتە و ڕێگر و خراپەکاران و پياوی خەڵک) هەموو ئەمانە هەر ڕۆژەی لەدەربارێک و دەراوێک دەڵەوەڕێن و ئاودەخۆنەوە بۆيە هەردەم وەک(پشتەماڵ)ەکەن و هەر ڕۆژە و سات و کاتەی لەبەر دەرگای يەکێکن و وەک پشتەماڵەکە تەڕی و پيسی دەوريان وشک و پاک دەکەنەوە.