دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەپێی ئەنجامە نافەرمیەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان، لە شارۆچکەی #چۆمان# کاندیدی کۆتای مەسیحی و تورکمانەکان پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.
لە چۆمان 1375 کەس مافی دەنگدانیان هەبووەو لە دەنگدانی تایبەتدا ڕێژەی دەنگدانیش گەیشتۆتە 94.3%.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە 871 دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی مەسیحی بە 111 دەنگ لە پلەی دووەمدایە و پارتی گەشەپێدانی تورکمانیش 57 دەنگی بەدەستهێناوه و پلەی سێیەمی گرتووە.
لە دوای مەسیحی و تورکمانەکانیش، گۆڕان بە 50 دەنگ و نەوەی نوێ 34 دەنگ و یەکێتیش 25 دەنگ پلەی چوارەم و پێنجەم و شەشەمیان بەدەستهێناوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هیچ هاووڵاتییەکی مەسیحی و تورکمانی دانیشتووی سنوری قەزای چۆمان نین.[1]
#29-09-2018#