تێگەيشتن لە پەڵاو(پەراو) خواردنێ خۆشترە
دوای ماندووبون و برسێتی پەڵاو خواردن بەيەکێک لە هەرە خۆراکە باشەکان دێتە ئەژمار، بەڵام لە پەڵاويش خۆشتر ئەوەيە لە بابەتێک تێ بگەيت و هەردوو سەری بابەتەکەت لێ دياربێت، ئينجا بەتەوس و توانج و گاڵتەپێکردنەوە بەکەسێک دەوترێت کە لە بابەتێک خراپ حاڵی ببێت و زۆرترين گفتوگۆ و جەلەحانێشی لەسەر بکات، ئينجا کەتێگەيشت پێی دەوترێت(تێگەيشتن لە پەڵاو خواردنێ خۆشترە يان چاکترە.