ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی #شەڕڤان#انی لە دژی چەتەکان لە دوا قۆناغی هەڵمەتی گەردەولولی جزیر بە ناوی شەڕی کۆتایهاتن بە تیرۆر بڵاوکردەوە. قەسەدە ڕاگەیاندووە، لە شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 29 چەتە کوژراون و 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانیش تەقێنراونەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
بەرەی باغوز
شەڕڤانمان لە گوندی سەفاقنە بە پشتیوانیی فڕۆکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەڵامی هێرشێکی چەتەکانیان داوەتەوە. چەتەکان لە هێرشەکەیاندا ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو وچەکی دۆشکا و تۆپهاوێژیان بەکارهێنا. بەهۆی ئەو هێرشەوە شەڕ لە نێوان شەڕڤانەکانمان و تیرۆریستەکاندا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژران.
هێزەکانمان لە دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ تیرۆریستەکان کیلۆمەترێکیش پێشڕەوویان کردوو و 9 خاڵیان ڕزگارکرد و دوای ئەوەش دەستیانکرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەکە.
بەرەی هەجین
هێزەکانمان لەم بەرەیەدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستانیان پێش گەیشتن بە ئامانجەکەی تەقاندنەوە و 700 مەتریش پێشڕەویمان کرد.
شەڕڤانەکانمان دوای شەڕێکی قورس 8 خاڵیان لە چەتەکان ڕزگارکرد و دەستیان کرد بە هەڵمەتی پاککردنەوەی ئەو ناوچەیەش و لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی چەتەکاندا گرت.
ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو
ژمارەی تیرۆریستە کوژراوەکان: 29
ژمارەی بۆردومانی فڕۆکەی هاوپەیمانان: 12
ژمارەی خاڵە ڕزگارکراوەکان: 17
زیانی تیرۆریستەکان: 3 ئۆتۆمبێل و 3 ماتۆڕ سکیلی بۆمبڕێژکراو و ناوەندی گەیاندن و عەمبارێکی چەک و تەقەمنی تەقێنرانەوە و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و ئامێرێکی پەیوەندیی جۆری هیترا دا.[1]
#01-10-2018#