$باکووری کوردستان$
- لە سێیەمین ساڵیادی کوشتنیدا، لە بەردەم منارەی چوار لنگ لە ناوچەی سووری ئامەد مەڕاسیمی یادکردنەوەی #تاهیر ئەلچی# سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد بەڕێوەچوو. لە مەڕاسیمەکەدا تورکان ئەلچی هاوژینی تاهیر ئەلچی، نوێنەرانی ژووری پارێزەرانی دیلۆک، ئیزمیر، ئەنقەره و یەکێتیی ژووری پارێزەرانی تورکیا (TTB)، پەرلەمانتارانی پارتیی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) ڕەمزیە تۆسوون، سەلچووک مزراکلی، مووسا فارسئۆغووللاری و زۆر پارێزەری دیکە بەشدار بوون.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شەوی ڕابردووەوە، چەند بوومەلەرزەیەک لە سنووری #سەرپێڵ زەهاو# ڕوویانداوە.[1]
$باشووری کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156697/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی #سلێمانی#، چەند ڕێورەسم و چالاکییەک بەڕێوەدەچێت. لە یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی چالاکییەکانیدا، یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی #زانکۆی سلێمانی# خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشیە سەرۆک #مام جەلال# لە پێناو دامەزراندن و گەشەپێدان و یارمەتی و کۆمەکەکانی بۆ ئەو زانکۆی سلێمانی. هەروەها زانکۆی سلێمانی لە پێناو خزمەتکردنیان به و زانۆیە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشییە ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرۆک و دڵسۆزانی ئه و زانکۆیە کە لەناویاندا پشتیوان و هاوکار بوون لە سەرخستن و بەرەوپێشبردنی زانکۆکەدا هەریەک لە #کۆسرەت ڕەسوڵ#، #نەوشیروان مستەفا#، #مەسعود بارزانی#، #جەمال عەبدول#، #لەتیف ڕەشید#، #فاروقی مەلا مستەفا# و ژمارەیەک کەسایەتی زانستی و ئەدەبی و هونەری دەبیندرێت.[2]
- شەوی ڕابردوو، 3 بوومەلەرزە لە نزیک #خانەقین# ڕوویاندا.[1]
- ئاسایشی #گەرمیان#، ڕۆشتوونەتە سەر بارەگای #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# لە شارۆچکەی #کەلار# و داوای ئەوە دەکەن بارەگاکەیان دابخەن.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی ئاسایشی #کۆیە#، چوونەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی لە شارۆچکەی کۆیە-ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# و دایانخستووە.[3]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش لە شارۆچکەی #کفری# سەر بە ئیدارەی گەرمیان بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانیان داخست.[3]
- بارەگای تەڤگەری ئازادی لە هەردوو #ڕانیە# و #قەڵادزێ# لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخران.[4]
- هێزەکانی ئاسایشی ڕانیە ئەمشه و هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان# (ڕەژاک) لە شاری ڕانیە و دوای 3 ڕۆژ لە کردنەوەی، نووسینگەکەیان داخست.[5]
- شاندێکی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#-کەنەکە، سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادییان کرد لە شاری سلێمانی و پشتیوانیی خۆیان بۆ هاوسەرۆکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی دەربڕی.[3]
- بەرپرسێکی #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم داوا لە بریتانیا دەکات کار بکات بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنی.[4]
- تەقە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەشی ڕۆژ هەڵاتی سلێمانی لە گەڕەکی توی مەلیک کرا و زیانی ماددیی لێکەوتەوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156697/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەکێتی ئەوروپا هەفتەبازاڕێکی کشتوکاڵیی لە هەڵەبجە کردەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەکێتی ئەوروپا هەفتەبازاڕێکی کشتوکاڵیی لە هەڵەبجە کردەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بە مەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و دروستکردنی بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی سنورەکە، بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر و بەرپرسانی حکومی و حزبی، لەسەر بودجەی یەکێتی ئەوروپا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی #هەڵەبجە# هەفتەبازاڕێکی کشتوکاڵی لە هەڵەبجە کراوە کە بێ بەرامبەر دەدرێتە جوتیاران.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەفدێکی هاوبەشی کورد و تورکمان لەبارەی کێشە کشتوکاڵییەکانی #کەرکووک# لەگەڵ #بەرهەم ساڵح#، سەرکۆماری عێراق کۆبونەوە.[4]
- تاهیر ئەلچی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ 3 ساڵ لەوە پێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە #ئامەد# تیرۆرکرا. بڕیاربوو لە ئەنقەرە یادی ئەلچی بەڕێوەبچێت، بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگای نەدا یادەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.[3]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ڕژێمی ئاکەپە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا هەریەکە لە ئەندامانی هەدەپە؛ هانیفی بالجی، سەیفەدین بۆزکوورت، ڕەمەزان ئایهان، ئەکرەم عەلی پنار، ئیهرابی چەتین، شەهابەدین ئولکەر و 3 کەسی دیکە کە ناویان نەزانرا دەستگیر کران. بە گوێرەی زانیارییەکان بەشێک له و دەستگیرکراوانە لە بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپەن کە بەهۆی بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون.[5]