ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕایگەیاند، #شەڕڤان#ان لە مانگی ئەیلولدا لە #عەفرین# 38 چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا 11 سەربازی سوپای تورک و 63 چەتە، کە یەکێکیان سەرەک چەتە بووە کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەموو دەرفەتەکانی بەردەستیدا هێرشەکانی لە دژی سوریای دیموکراتیک و ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر کردووە. لەگەڵ چەتەکانیدا لە عەفرین بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەوەی فاشیستییانە لە دژی گەلەکەمان. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە گۆڕینی دیموگرافیا (باری دانیشتوان)ی عەفرینی داگیرکراو، مانەوەی داگیرکەرانەی خۆی بکاتە هەمیشەیی و ئامانجی ئەوەیە خۆی بکاتە تاکە هێز. کارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە مانگی ئەیلولدا زۆر بە چڕی بەردەوامییان هەبوو. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلەکەمان لەو هەرێمەدا لە ڕێگەی ڕفاندن، فیدیە سەندن لە هاووڵاتییان و ئەشکەنجەکردنیان بەردەوامە لە ئەنجامدانی ڕەفتاری فاشیشتییانە و چاوسوورکەرەوانە.
لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هێزەکانمان لە یەپەگە و #یەپەژە# لە چالاکییە کاریگەرانەکانیاندا گورزی قورسیان لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داوە. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەموو سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە وەڵامی ڕەوا و پێویست بە هێرشەکان دراوەتەوە. شەڕی بەرخۆدان لە بەرامبەر داگیرکەری لە مانگی ئەیلولدا پێشکەوتنی بەرفراوانی بە خۆیەوە بینیوە:
$لە 38 چالاکیدا 74 چەتە و سەرباز کوژراون$
هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بە گشتی 38 چالاکیی جۆراجۆری سابوتاژ، لێدان بە قەناس، هێرشکردنە سەر و بۆسەدانانیان ئەنجام داوە.
لەو چالاکییانەدا 74 سەربازی تورکی داگیرکەر و چەتەیان کوژران، کە 11یان سەرباز تورک و 63ی تریشیان چەتە بوون. لە ناو چەتە کوژراوەکاندا کەسێکیان سەرەک چەتە بوو.
لەو چالاکییانەدا 37 سەربازی تورکی داگیرکەر و چەتەیان برینداربوون، کە 6 برینداریان سەربازی تورک و 31 برینداری تریان چەتە بوون.
لەو چالاکییانەدا دەستگیراوە بەسەر 13 چەکی ئەی کەی -47 (کڵاشینکۆف) و چەکێکی جۆی ئێم جی – 3.
هەر لەو چالاکییانەدا بارەگایەک و 6 ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانکێکی جۆری تی 55 تەقێنراونەتەوە.
$هاووڵاتییانیان کردووەتە ئامانج$
سوپای تورکی داگیرکەر لە مانگی ئەیلول دا بەردەوام بوو لە دەستدرێژیکردنە سەر سنوورەکان. لە سنوورەکانی کۆبانێ، سەرێکانی، #قامیشلۆ# و گرێسپی هاووڵاتییانی مەدەنیی کردووەتە ئامانج. بەهۆی ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەرەوە 3 هاووڵاتی بریندار بوون، کە یەکێکیان منداڵ بوو. هەروەها شوێن و ماڵی هاووڵاتییان، باخ و ڕەز و باخچەی هاووڵاتییان بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیانیان پێگەیشتووە.
$شێلگیرانە شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر بەردەوامە$
لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەولی جزیر بە پێشەنگایەتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە 10ی ئەیلولی 2018 / 19ی خەرمانان دوا قۆناغی ئە هەڵمەتە بە دروشمی شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر دەستیپێکرد. هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە ژێر چەتری قەسەدەدا بەشدارن لەو قۆناغەدا و بەشێوەیەکی چالاکانە کار و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. هەڵمەتەکە بە ئامانجی ڕزگارکردنی هاووڵاتییان و ڕزگارکردنی شارۆچکەی هەجین-ە، کە دوایین شوێنی ژێر دەستی چەتەکانی #داعش#ە و بەرەوپێشچوونێکی گەورەش تۆمار کراوە.
ئەو شەڕە، کە بەرخۆدانێکی 20 ڕۆژەی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە تیادا چەندین خاڵی ستراتیژی، گوندو هاووڵاتی ڕزگارکراون. ئەو هەڵمەتە بە شێلگیرییەکی زۆرەوە بەردەامە. لەبەر ئەوەی ئەنجامی ئەو شەڕە 20 ڕۆژییە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدەوە بڵاوکراوەتەوە و لە ڕاگەیاندراوەکانیدا لەبارەی ئەو شەڕەوە ئاماری مانگی ئەیلولی بڵاوکردووتەوە، بۆیە ئێمە لە ڕاگەیاندراوەکەماندا بە بەرفراوانی باسمان لە ئامارەکانی ئەو شەڕە نەکردووە.
$بە ئۆپراسیۆنی تایبەت لە شانە نووستوەکانی داعش درا$
لە تێکۆشانی دژ بە داعش، 2 کەسی بیانی کە زۆر بە داعش گرنگ بوون لەلایەن یەکەکانی دژە تیرۆر (Y.A.T)ەوە دەستگیرکران.
هەروەها ڕۆژی 19ی ئەیلول لە گوندەکانی قوببە و جەددەی سەر بە ناوچەی شێخلەر لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و هاوبەشی یەپەگە، یەپەژە و یەکەکانی ئاسایش لە دژی شانە نووستووەکانی داعشی سەر بە دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە دەیان چەتەی داعشی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستگیرکران. لە ئەنجامی هەڵمەتی پشکنیندا ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی تەقەمەنی، کە ئامادەیان کردبوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی بۆمبدانان و خۆکوژی دەستیان بەسەردا گیرا. دەستیش بەسەر 2 چەکی بی – 7 و مووشەکهاوێژیک و 10 مووشەکیدا و 11 چەکی ئەی کەی -47 (کڵاشینکۆف)، 2 دووربینی شەو، 4 دووربینی ڕۆژ، 14 تەلەفون، 4 دەستکێش، 9 دەمانچە و گوللەکانیان لەگەڵ چەندین ئامێر و کەرەستەی تری سەربازیدا دەستیان بەسەردا گیرا.
$8 شەڕڤان شەهید بوون$
لە مانگی ئەیلول دا 8 هەڤاڵمان لە ئەنجامی ڕووداوی هاتووچۆ و بەهۆی نەخۆشیی قورسەوە شەهید بوون.
$بە دڵنیاییەوە تۆڵە دەکرێتەوە$
ئێمە وەک هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە سەرەتا و پێش هەموو شتێک لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و لە دژی ئەو کەسانە، کە هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان، کە بە ڕەنج و باج و ماندبوون و خوێنی شەهیدان و گەلەکەمان بە دەستهاتوووە، بە دڵنیاییەوە تێکۆشان و چالاکیی کاریگەرانەی ئێمە لە دژیان بەردەوام دەبیت.[1]
#02-10-2018#