لە ڕاگەیاندراوەکەی #هەپەگە#دا هاتووە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە 2ی تشرینی یەکەمی 2018دا و لە کاتژمێر 07:10 لە شاخی لێلیکان لە #سیدەکان# لە خاکی باشووری کوردستاندا، گەریلاکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورز لە سەنگەرەکانی دوژمن دران، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە. لە دوای چالاکییەکدا سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی چالاکییەکەی دایە بەر تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج
لە 1ی تشرینی یەکەمی 2018دا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورک بەسەر ناچەی گارە لە هەرێمی پاراستنی مەدیا دا دەسوڕایەوە. هێزەکانمان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان کردە ئامانج. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەو ناوچەیەدا زیانی بەرکەوت و بەو هۆیەوە لەو ناوچەیە دوور کەوتەوە.
هێرشی ئاسمانی لە دژی گەریلا
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
رۆژانی 29-30ی ئەیلول و هەروەها ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2018 کاتژمێر 16:00 – 17:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەشتی کافێیەی سەر بە ناوچەی گارە-یان بۆردومانکرد.
رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 لە کاتژمێر 16:30 دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی چیای حەفت تەبەقی سەر بە گارەیان بۆردومانکرد.
رۆژی 1ی تشرینی یەکەمی 2018 و لە کاتژمێر 11:00دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەورووبەری چەمی ئاڤاشین-یان بۆردومانکرد.[1]
#02-10-2018#