دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران و دەرچوونی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئەو پۆستە،
لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی و لەپێناو پاراستنی دۆخی کوردستان و تەبایی نێوانمان، داواتان لێدەکەین بە هەموو شێوەیەک دوورکەونەوە لەکاری توندوتیژی و ئیستفزازی، بەهیچ شێوەیەک نزیک مەکەونەوە لە هەر هەوڵێکی توندوتیژی و مەکەونە هیچ کاردانەوەیەک.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە ویستویەتی و دەیەوێ کوردستان ئارام بێ و دوور بێ لە هەر بارگرژییەکی سیاسی و ئەمنی.
#شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ڕێکخستنی #هەولێر#
#02-10-2018#