ە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (خاکەلێوە هەتا خەرمانان)ی 97، حکوومەتی ئێران 152 حاڵەتی ئێعدامی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە بردووە.
بەپێی ئاماری ناوەندی بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 152 حاڵەتی لەسێدارەدان لە لایەن بەرپرسانی زیندانی شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە، کە لە لایەن ئەو ناوەندەوە تۆمار کراوە.
حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان بریتییە لە: کوشتنی بەئەنقەست 96 حاڵەت، قاچاغی مادە سڕکەرەکان 3 حاڵەت، دەسدرێژی 14 حاڵەت، کوشتن و دزی چەکداری 8 حاڵەت، هێرشی چەکداریی بۆ سەر دەوڵەت و خراپکاریی سەر زەوی 14 حاڵەت و کوشتن و دەسدرێژی 6 حاڵەت.
بەپێی ئاماری ئەو ناوەندە، شاری کەرەج 54، #ورمێ# 13، زاهدان و مەشهەد 11، شیراز 9، تاران 8 حاڵەت، تەورێز و گورگان 4 حاڵەت تۆمار کراوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە کۆی ئەو 152 هاووڵاتییە کە لە ماوەی 6 مانگدا لە سێدراە دراون، 143کەسیان پیاو و کەسێکیان ژن بووە و 8 کەس دیکە ڕانەگەیەندراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژەکردن بە تەمەنی لەسێدارەدراوان 13 کەسیان تەمەنی لە نێوان 36 هەتا 52 ساڵ، 10 کەسیان لە نێوان 26 هەتا 35 ساڵ و 4 کەسی دیکەیان لە نێوان 18 هەتا 25 ساڵی ڕاگەیاندووە.
بەپێی ئاماری ئەو سەرچاوە، یەک لەو 152 کەس لە شوێنی گشتیی و لە پێش چاوی خەڵک لە سێدراە دراوە و سەرجەم ڕۆژانە 83/. کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
بەپێی بڵاوکراوەکانی فەرمیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێران دووهەمین وڵات لە دوای چینە، کە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت و بە وڵاتێکی تەواو خراپ لە بوارەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت.[1]
#03-10-2018#