لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەست بەسەر دو تۆن دەرمانەکانی ووزەبەخشین و جوانکاریەکاندا گیراوه و سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت بە بڕیاری قائیمقام لەناودەبرێن و خاوەنەکانیان ڕووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
بورهان مستەفا، سەرۆکی لیژنەی سێ-ی سەر بە لیژنەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# ڕایگەیاند؛ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە زانیاری گەشتوە بە لیژنە هاوبەشەکان کە هەردو و (پێشانگای سلێمانی، سەنتەری ڕەسەن) لەشەقامی پیرەمێرد، بڕێکی زۆر دەرمانی وزە بەخش و مەوادی جوانکاری بەسەرچویان هەیه و بەهاووڵاتییانی دەفرۆشن.
وتی: پاش سەردانی لیژنەکە دەست بەسەر 60 کارتۆن پرۆتینی لەشجوانی، 40 پاکەت (omiga3) 400 دەرزی پرۆتین، 1138 پارچە دەرمانی گیایی، 23 شامپۆ، 88 پارچە دەرمانی جوانکاری، هەزار پارچە سابون، بڕێکی زۆر موادی جوانکاری و لەشجوانیدا گیراوە کە سەرجەمیان ماوە بەسەرچوون.
وتیشی: سەرجەم ئه و حەب و دەرزی پرۆتین و ووزەبەخش و جوانکاریانەی دەستی بەسەردا گیراوە دوتۆنە، بەهۆی بەسەرچونیانەوە مەترسی بۆسەر ژیانی بەکارهێنەرەکانیان دروست دەکات بەڵام خاوەن شوێنەکان بەهاوڵاتیانیان فرۆشتوە.
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، تەواوی ئه و مادانەی دەستی بەسەرداگیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوه لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان ڕوبەروی یاسا دەکرێنەوە.[1]
#03-10-2018#