بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویداین.
ئێوە پشتیوانی چوار کۆمسیارتان کردووه، قبوڵکردنی ساختەکاری و زوڵم ئێستا لەدەستی ئەواندایە. دەتوانن زوڵم و ساختەکاری ڕەتبکەنەوه و ئومێد بۆ خەڵک و بەها بۆ هەڵبژاردن بگەڕێننەوە.
لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژویداین
خۆتان لەبریکارەکان و کارمەندەکانی کۆمسیۆن بپرسن.. باش دەزانن ئەمە هەڵبژاردن نەبووه و گاڵتەجاری بووە بە هەڵبژاردن.
1-هەڵکوتانە سەر بنکەکانی دەنگدان بەهێزی چەکدار، ساختەکاریکردنی دەنگ و لێدان لەبریکارەکان و کارمەندەکانی کۆمسیۆن. سیمای ئەم هەڵبژاردنەبوون.
2-دەسەڵاتداران نزیکەی 250 هەزار ناسنامەی ساختە دروستبکەن، چۆن دەهێڵن بدۆڕێن! چۆن ساختەی گەورە ناکەن، هەر خۆتان وێنه و بەڵگەی سەدان ناسنامەی ساختەتان لەبەردەستدایە لە سەرتاسەری کوردستان.
3-گۆڕینی ڕێژەی دەنگدەران لە 35٪ بۆ 55٪ لە پارێزگای #سلێمانی# چیمان پێدەڵێت؟
4-لە هەندێک بنکە لە کۆیه و #شەقلاوە# ڕێژەی بەشداری 120٪. بووە. بۆچی دەستیان گەشتووە به و دوو بنکه و بەوانی دیکە نەگەیشتووە؟ بەڵێ بەهووی گەشتوە، هەندێک کەم و هەندێک زۆر.
5-لە بریکارەکانتان لە شارۆچکەی #سۆران# و دوروبەری #هەولێر# بپرسن چیان دیوە، چۆن تەهدیدکراون و دەرکراون و لێیان دراوە، چۆن ساختەکراوە.
6-بپرسن بزانن چۆن لە #کەرکووک#ەوە خەڵک هێندراوە بۆ #چەمچەماڵ# و لە شارەزورەوە بۆ سلێمانی و لە #گەرمیان#ەوە بۆ کۆیه و چۆن ساختەکاری کراوە.
7-بەڵگە لەبەردەستە مولازمی ئاسایش لە هەولێر بە چەکدارەوە هاتووە و چەندین جار دەنگی داوه و وتوویەتی هەرکەس قسە بکات بێسەروشوێنی دەکەین!.
8-بەیاسا دەنگدەر ئازادە، بەڵام فشار لە دەیان هەزار دەنگدەرکراوە کە وێنەی دەنگەکانیان نەگرن فەسڵ دەکرێن. باشترین بەڵگەش ئه و 19 هەزار دەنگدەری تایبەتەیە کە دەنگیان بە دەسەڵاتداوه و وێنەیان گرتووه و سوتاندوویانە.
9-بڕۆن بە وردی ئه و سەدان سکاڵایە بخوێننەوە ئەوجا دەزانن ئەمە هەڵبژاردن نەبووە، تەنیا شانۆگەریەک بووە بۆ شەرعیەتدان بە حوکمی دیکتاتۆر.
بەڕێزان، ئێمە بەشێک نین لەم ساختەکاریە، ساختەی گەورەمان لێکراوە، سوکایەتی و لێدان بە بریکارەکانمان کراوە بۆ قوبوڵی بکەین!.
ئه و چوار نوێنەرەی ئەم سێ هێزە ئەگەر واژوو لەسەر ئەنجامەکان نەکەن پەسەند ناکرێت بە دڵنیایی، ئەگەر واژووش بکەن بەشێک دەبن له و تاوانە گەورەی دەسەڵات کردوویەتی.
هیچ ساختەکاریەک وەک ئەمە نەبووە، پارتی و یەکێتی دوای ئەم هەموو نەهامەتیەی بەسەر ئەم میللەتەیاندا هێنا، 10 کورسی زیاد بکەن!
سوتاندنی دەیان سندوقیش هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، چونکە پرۆسەکە هەمووی ئیهانەی هەڵبژاردنە، خۆتان نەتانوتووە نابێت هێزی چەکدارو ئاسایش بچێتە ناوەندەکانی دەنگدان، ئەوان نەک چون، بەڵکو سندوقیان پڕکرد و هەڕەشەیان دەکرد و لە خەڵکیان دەدا..
خۆتان کاتژمێرێک پێش کۆتای دەنگدان نەتانوت دەیان ناوەند لەدەست کۆمسیۆندا نەماوە. ئێستا چی؟
داواکەی ئێمە قورس نیە، تەنیاو تەنیا ئەم ئەنجامە ساختانە واژوو مەکەن..
ئەگەر ئێستا ڕەتکردنەوەی ساختەکاری لەدەست ئێمەدا بێت و نەیکەین ئیدی خەڵک نە متمانەی بە هەڵبژاردن دەبێت نە بە ئێمە. ئەم چوار کۆمسیارە بەڕێزەی ئەم سێ لایەنە پشتیوانی کردوون بەڕەتکردنەوەی ئەنجامی ساختە بەها بۆ دەنگی خەڵک و هەڵبژاردن دەگەڕێننەوە.
ئەگەر یەکێتی و پارتیش لەدەرەوەی ڕێنمایی بە زۆر ئەنجام پەسەند دەکەن باوەک قەزافی و موبارەک 98٪ پەرلەمان هی ئەوان بێت.
عەلی حەمە ساڵح
#04-10-2018#