3-10-2018 ساڵێک تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی دوایی ڕابەری گەورە و سەرکردەی بەتوانای گەلەکەمان جەنابی #مام جەلال#، بەڕێز مام جەلال جیا لەوەی سەرکردەیەکی ژیر و بەئەزموونی گۆڕەپانی سیاسی بوو هاوکات هۆکارێکی گرنگی سەقامگیری و ئارامی بوو بۆ سەرجەم گەلانی عیراق، وەک چۆن جەنابی مام جەلال لەڕابردوودا کۆی ژیانی سیاسی خۆی تەرخانکردبوو بۆخزمەتی گەلەکەی هەر بەوجۆرەش نەبوونی جەنابی مام لەگۆرەپانی سیاسیدا کەلێنێکی گەورەی دروستکردووە و بەئاسان جێگاکەی پرناکریتەوە.
پاشخانی سیاسی و ئه و ستراتیژیەتەی کەجەنابی مام جەلال لەبەڕیوەبردن و دەوڵەتداریدا بۆگەلانی عیراقی داڕشتبوو مێژوو بەشانازییەوە لەپەرەی زێڕینی خۆیدا تۆماریان دەکات، لەساڵیادی کۆچی دوایی ئه و سەرکردە مەزنەدا سەری ڕێز بۆ ماندوبون و خەباتی بێ وچانی دادەنەوێنین ئومێدەوارین وەک چۆن لەخەباتی سیاسی (مام جەلال)دا ئاشتی و ئاسایش باڵی کێشابوو بەسەر نیشتیمانەکەماندا بەهەمانشێوە کاروانی خەباتی مەدەنی و دیموکراسیەت کەجەنابی مام جەلال خستبوویە سەرپێ ی خۆی بەره و ئاسۆی ڕوون هەنگاوبنێ و هیچ تەنگ و چەڵەمەیەک نەیەتەڕێگای ئەوکاروانە درود لە گیانی پاکی شهیدان ئارامی بۆ ڕۆحی مام جەلال.
سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان#
#03-10-2018#