راگەیەنراوێک لە لیژنەی ئەمنی #سلێمانی#یەوە
داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پابەندبن بە یاساکانی هەرێمی کوردستان و دووربکەونەوە لە هەر کارێک کە ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان بخاتە مەترسیەوە، داواش لە لایەنگرانی لایەنەکان دەکەین بەشێوەیەکی شارستانی مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکان بکەن و نەبنە هۆی نائارامی، لێرەوە ڕایدەگەیەنین هەر کەسێک چەک بەکار بهێنێت وتەقەی خۆشی بکات لەلایەن هێزەکانی پۆلیس وئاسایش سزادەدرێت ودەستگیر دەکرێت
لیژنەی ئەمنی سلێمانی
#04-10-2018#