دوابەدوای بەربژێرکردنمان لەلایەن بەڕێز سەرۆک #مەسعود بارزانی# و بە پشتگیری #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەشداریمان کرد لە چاڵاکییەکان و کارکردن بۆ دانانی زەمینەیەکی دروست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، لەسەر بنەمای ئەوەی تێگەیشتنمان بۆ پرۆسەکە به و شێوەیە بوو کە کێبرکێەکە لە چوارچێوەی ئیرادەی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا، یان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هەردولایەنی سەرەکی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت. و زۆر دلخۆش بووین کاتێک کە برای بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی# و بەڕێز بافل تاڵەبانی گەیشتنە ڕێککەوتن لە نێوانیاندا کە یەک بەربژێر پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن. ئەم ڕێککەوتنە نزیکەی دوو کاتژمێر پێش کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بوو.
بەڵام ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین کاتێک کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستی پێکرد، بینیمان لایەنەکەی تر بەربژێری خۆی نەکشاندۆتەوە، و چوونەتە ناو هاوپەیمانی جیاجیا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، و ئه و میکانیزمەیان پشتگوێ خست کە لەسەری ڕێککەوتبوون و پابەند نەبوون بە بەڵێنەکەیان.
به و پێیەی بڕوامان بەوە بوو کە یەکلاییکردنەوەی بەربژێر مافی پێکهاتەی کوردە، بۆیە بڕیارماندا بە پرۆسەکە بکشێینەوە. دوابەدوای ئەم ڕوونکردنەوەیە، کە بە پێویستمانزانی بڵاوی بکەینەوە بۆ ئاگاداربوونی هەموو لایەک لە ڕاستییەکان، لەم دەرفەتەدا پێزانینمان ئاراستەی سەرۆک مسعود بارزانی دەکەین و سوپاسی بەڕێزیان دەکەین بۆ بەربژێرکردنمان بۆ ئه و پۆستە. سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی برای بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی و شاندی هاورێی دەکەین کە بۆ پشتگیری کردنمان سەردانی بەغدایان کرد و بەشدارییان لە دانوساندن و گفتوگۆکاندا کرد.
هەروەها سوپاسی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی ئەم حیزبە دەکەین. سوپاسی ئه و گروپە چاڵاکە دەکەین کە هاورییەتی ئێمەیان کرد بۆ سەردانی بەغدا و ژمارەیەکی زۆر چاڵاکی ڕاگەیاندنی چڕوپڕیان ئەنجامدا. ئه و بەڕێزانە باشترین پاڵپشت بوون بۆمان.
هەر بەم بۆنەیەوە سوپاسی ملیۆنەها لە ڕۆلەکانی گەلی کوردستان دەکەم کە بەدواداچوونیان بۆ ئەم ڕووداوە کردووە. هەروەها سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی سەدان و هەزاران کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانی ناو عێراق دەکەین کە لەگەڵماندا هاوسۆز بوون، و سوپاسی هەموو هاوڵاتیانی کورد و عێراقییەکانی هەندەران و هاوڵاتیە بیانییەکان دەکەین کە پشتگیرییان لە ئێمە کرد.
سوپاسی ڕاگەیاندنکارەکانی کوردستانی و عێراقی دەکەین کە دەرفەتیان پێداین بۆ ڕوونکردنەوە و پێشکەشکردنی بەرنامەکانمان. لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە کاری ئێمە لە کاروانی خەباتی دور و درێژمان هەمیشە لە پێناو یەکریزی لایەنە کوردستانییەکان و بەدیهێنانی ئه و پرەنسیپانە بووە کە بڕوای تەواومان پێی هەبووە. بۆیە و له و ڕوانگەیەوە، پێویستە لەسەر هەموو لایەکمان یەکڕیزی گەلی کوردستان بپارێزین.
لە کۆتاییدا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و ئه و پرۆسە دیموکراسیە.
هەر لە خۆشیدا بن...
#فوئاد حسێن#
#04-10-2018#