ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە کرێکاران و پێرسونێلی شارەداریی شاری
مەهابادمەهاباد، لە لایەن بەرپرسانی شارەدارییەوە لەسەر کارەکەیان دەرکران.
زیاتر لە 100 کرێکار و پێرسونێلی شارەداریی شاری مەهاباد، کە زۆربەی کرێکاری فەزایی سەوز بوون، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
کۆمیتەی هەماهەنگیی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەوە نووسیوویەتی: ئەو کرێکارانە لە 1ی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لەسەر کارەکانیان لە لایەن شارەدارییەوە دەرکراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، زۆربەی ئەو کرێکارانە کە کرێکاری فەزایی سەوز بوون، ماوەی 6 مانگە مووچە و حەقدەستیان وەر نەگرتووە.
کرێکارانی وەرزیی لە کوردستان، لە لایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕاستای وەچەنگخستنی قازانجی زۆر، تووشی حاڵەتی کەڵکئاژۆگرتن لە لایەن خاوەنکارەکانەوە دەبن و بەگشتی هیچ کام لە یاساکانی کار کرێکاران ناگرێتەوە.
[1]
06-10-201806-10-2018