بە ناوی خوای گەورە.
#هەڵەبجە#یە خۆشەویستەکان،کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، دانیشتوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی هەمیشە زیندوو.
ئەمرۆ کۆتا ڕۆژی کارکردنمان بو وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە (وەکالەت)، سوپاس بۆ خوای گەورە و بۆ پشتیوانی دلسۆز و هاوکارنمان لە تیمی پارێزگای هەڵەبجە و حوکومەتی هەریمی کوردستان، ئه و ئەرکەی خرابوەیە سەرشانمان هەر لە سەرەتایی دروستبوون و بونیاد نانی ئەم پارێزگایە هەموو هەوڵ و کۆششیکی خۆمان خستە گەر بۆ سەر پێ خستنی و دروست کردنی هەیکەلی ئیداری و کاریگێری پارێزگاکە، لە گەڵ هاوکارنمان شه و ڕۆژمان خستە سەر یەک بۆ ئەوەی بتوانین لە گونجاو ترین کات و به و ئیمکانیاتە کەمەی کە لە بەردەست بوە، توانیمان زۆری لە کارەکان بە کۆتا بگەینن و هەندیکی تر لە پرۆژە و کارەکان لە قوناغەکانی کۆتایی بێت، ئەمە سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و گرفتی یاسایی و دارایی لە بەردەمان، بەڵام پەرۆشیمان و دلسۆزیمان بۆ هەڵەبجە و کارەکەمان هیچ کات ساردی نەکردینە لە شان خستنە ژیر ئه و ئەرکە قورسە.
بەرێزان، لە ماوەی کارکردنمان بە ئەوپەری هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و لە ڕوانگەی سەرەوەری یاسا و بێ گوێدانە ئینتیمای حیزبی و سیاسی بە شاهیدی هەموو لایەک کارەکانمان ڕاپەراندەوە، کە ئەوە بە شانازییەکی گەورە بۆ خزمەتکردنم بە ئیوەی بەرێز دەبێنم، چونکە من هەمیشە خزمەت کردن بە هەڵەبجە بە شەرەفێکی گەورە زانیوە.
خۆشەویستان، ویست و ئیرادەی ئێمە هەمیشە بۆ ئەوە بوە کە هەلەبجە لە گۆشەگیری نەجات بدەین و له و بوارەش پرۆژەی ستراتیژی گرنگ پێشەکەش بە حوکومەتی هەریمی کوردستان و بە تایبەتر بەرێز (کاک قوباد، جێگری سەروکی حوکومەت) کراوە، کە بریار دراو کاری جدی لە سەربکرێ و لە ئایندەی نزیکدا بخریتە بواری جێبەجێکردنی و هەندیکی لە سەر ڕەزامەندی حوکومەتی ئیران وەستاوە وەک کردنەوەی (مەرزی شوشمێ)، تەواو بوون کردنەوەی مەرزی نیودەوڵەتی (پشتە) لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانمان بوو.
بە بریاری کردنەوەی فەرمانگە فیدراڵیەکانی حوکومەتی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاویکی گەورەمان بڕی لە چەسپاندنی نوزدەهەمین پارێزگای عێراق،هیوام وایە کە بەرێزان لە پارێزگای هەڵەبجە کار بکەن بۆ دیاری کردنی سنوری پاریزگاکە لە ئاستی حوکومەتی عێراق و درێژە پیدەری کارەکان بن ئینشاللە.
بەرێزان، ئێمە لە هەر پله و و پۆستیک بین یان لە هەر شوین و جێگایەک بین، ئەولەویەت و شانازی بۆ ئێمە بریتیە لە خزمەتکردن بە نیشتیمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەڵەبجە و کوردستان.
هیوای سەرکەوتن بۆ ستافی نوێ پارێزگا و هاوکارانم دەخوازم، ئۆمیدی کاری باشتر و خزمەتی زیاتریان بۆ هەلەبجە لێدەخوازم.
سوپاس بێ پایانم بۆ بەرێز جێگری سەروکی حوکومەتی هەریم (کاک قوباد) و تیمێ ڕاویژکارانی کە هاوکار و پشتیوانی جدی بوون هەر لە سەرەتایی بە پارێزگا بونی هەڵەبجەوە، سوپاس بۆ سەرۆکایەتی حوکومەتی هەریمی کوردستان و وەزیرە بەرێزەکان و وەزیری ناوخۆ کە هەمیشە هاوکار بوون.
سوپاس بۆ حوکومەتی فیدڕالی عیراق و وەزیرە پەیوەندیدراەکانی دەکەین.
سەرکەوتوو و سەربەرز بن.
عەلی عوسمان عەلی
#08-10-2018#