ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی شەڕی نەهێشتنی تێرۆردا بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی قەسەدە #شەڕڤان#ان بەردەوامن لە پێشڕەوی و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 23 چەتەی #داعش# لە سنووری دێرەزۆر کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
$بەرەی باخۆز$
(لە ئەنجامی شەڕی نێوان شەڕڤانانی ئێمه و تێرۆریستانی داعشدا، شەڕڤانان 500 مەتر پێشڕەوییان کرد و چەندین تێرۆریست کوژران. شەڕڤانانمان 6 خاڵی دیکەیان دامەزراند و دەستیشیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرت.
لە شەودا، شەڕڤانان هێرشیان کردە سەر بنکەکانی چەتەکان. لە ئەنجامدا چەندین چەتە کوژران و دەستیش بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گیرا. هەروەها چەندین مین پووچەڵ کرانەوە کە لە لایەن چەتەکانەوە جێگیر کرابوون. فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی چەندین بنکەی چەتەکانیان کردە ئامانج. لەم بەرەیە جار جار شەڕ دێتە ئاراوە و تۆپباران دەکرێت.
$بەرەی حەجین$
لە نێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکاندا شەڕ ڕووی دا و چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو. تێرۆریستان له و شەڕەدا هەموو جۆرە چەکێکی قورسیان بەکارهێنا. بەڵام لە ئەنجامدا هیچ زیانێک بە شەڕڤانانی ئێمە نەکەوت و ژمارەی کوژراوەکان و ڕێژەی زیانەکانی چەتەکانیش ڕوون نەبوویەوە. لەم بەرەیە ماوە ماوە لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکاندا شەڕ و تۆپباران ڕوودەدات.
$ئاماری شەڕ:$
- 23 چەتە کوژران.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتی نێونەتەوەیی 5 جار بنکەکانی تێرۆریستانیان کردە ئامانج.
- 2 بنکەی چەتەکان ڕووخێنران.
- شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەکێکی م16، 6 فیشەکی چەکی ئێس پی جی9، 10 پاکەت فیشەکی دۆشکەی 23، 2 پاکەت فیشەکی دۆشکەی 12، بڕێک فیشەک و 11 فیشەکی ئاڕ پی جی-دا گرت.)[1]
#08-10-2018#