کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,945
وێنە
  124,004
پەرتووک PDF
  22,090
فایلی پەیوەندیدار
  125,806
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئۆرتە: 253 کەس لە زیندانەکانی هەرێمدا سزای سێدارەیان لەسەرە
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئۆرتە: 253 کەس لە زیندانەکانی هەرێمدا سزای سێدارەیان لەسەرە
ئامار و ڕاپرسی

ئۆرتە: 253 کەس لە زیندانەکانی هەرێمدا سزای سێدارەیان لەسەرە
ئامار و ڕاپرسی

بەپێی ڕاپۆرتی ئۆرتە لە ساڵانی 2015 و 2016 چوار کەس لە هەرێمی کوردستان سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە و 253 کەس-یش لە زیندانەکاندان، کە سزای سێدارەیان هەیە و سزاکەیان جێبەجێ نەکراوە.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانە و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە)-ی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان-یش بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
هاوپەیمانی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان ساڵی(2002) بەفەرمی دامەزرا، ساڵی(2003) ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەری وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدانی دەستنیشانکرد، ئەو دەستپێشخەرییە وایکرد یەکێتی ئەوروپا لەساڵی(2007) دا بڕیاربدا ڕۆژی(10) ی ئۆکتۆبەر ببێتە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان لە یەکێتی ئەوروپا.
لە ساڵانی(1976- 1977) بەگشتی(16) وڵاتی ئەوروپا سزای لەسێدارەدانیان بە یەکجاری لە ووڵاتەکانیاندا هەڵگرت، واتە لە ڕووی یاسایی شتێک نەما بەناوی سزای لەسێدارەدان بۆ سەرجەم تاوانەکان لەو وڵاتانەدا.
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەیان ووڵاتی جیهان سزای لەسێدارەدانیان نەهێشت، لە ناویاندا(104) وڵات بە شێوەیەکی یەکجاری بۆ هەموو تاوانەکان سزاکەیان هەڵگرت، (30) وڵاتیش جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان هەڵوەشاندەوە، (7) وڵاتیش سزاکەیان بۆ چەند تاوانێک هەڵوەشاندەوە، لە(57) وڵاتیش سزاکە تا ئێستا بەکاردێت، (29) وڵاتیش سزاکە جێبەجێدەکەن.
زۆربەی سزاکانی لەسێدارەدان ئێستا لە ئاستی جیهان لە پێنچ ووڵات جێبەجێدەکرێت ئەو ووڵاتانە بریتین لە:
چین، ئێران، سعودیە، عێراق، پاکستان
لە ماوەی(10) ساڵی ڕابردوودا لەسێدارەدان لەو پێنچ وڵاتە بەمشێوەیە بووە:
(چین-10190) (ئێران-4180) (سعودیە- 985) (عیڕاق-792) (پاکستان-591)
لە دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی لەسێدارەدان هەر لەو پێنچ ووڵاتە جیبەجێکراون.
لەهەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانی(2008 تا 2015) سزای لەسێدارەدان بەسەر کەس-دا جێبەجێنەکراوە، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی(2015) سێ کەس لە یەک خێزان پیاوێک و دوو هاوسەری لەسێدارەدران، هەروەها شەوی 10 لەسەر 11 ی مانگی دیسێمبەری ساڵی(2016) بکوژی مینای تەمەن هەژدە مانگ کە ناوی(عەبدوڵا حسێن) بوو لەسێدارەدرا.
بەپێی زانیارییەکان لەهەرێمی کوردستان، لە ساڵی (2017) دا(34) کەس سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەگشتی(253) کەس لە ناویاندا(20) ژن، بەپێی یاسا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە لەبەندیخانەکانی هەرێمی کوردستانن، بەڵام لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت، بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) تەنیا ئەو چوار کەسەی ئاماژەمان پێکرد لەسێدارەدراون.
لە عیڕاق لەماوەی(10) ساڵدا بەگشتی(1808) کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە لەو ژمارەیە(729) کەس لەسێدارەدراون.
سزای لەسێدارەدان واتە لێسەندنەوەی ژیان، بەڵام لێسەندنەوەی ژیان زۆر جۆری هەیە لە دەرەوەی بەندیخانەکان بەبێ تێپەڕبوون بە قۆناغ و ڕێچکە یاساییەکان جار هەیە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی، جاریش هەیە لەلایەن گرووپ و میلیشیای چەکدار بە هۆکاری سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبی، ڕەگەزی، یان لەڕێگای بۆمبارانکردنی بەئەنقەست جێبەجێدەکرێت بۆ نموونە:
ساڵی(2011) لە(17) ی شوبات و ڕۆژانی دوایی لە #سلێمانی# و شارۆچکەکانی تر ژمارەیەک خۆپیشاندەر درانە بەردەستڕێژی گوللە بەلایەنی کەم(10) کەس بوونە قوربانی.
لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ساڵی(2013) ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی بەرەی نوسرە و هاوشێوەکانی لە سوریا لە ناوچەی تەلعەران و تەلحاسڵ(27) کوردیان کۆمەڵکوژکرد، دواتر زۆر شوێنیان داگیرکرد زۆر کەسی بێتاوانیان ڕفاند و سەربڕی و تیرۆرکرد، بەتایبەتی بەرامبەر بە کوردەکان تاوانی زۆریان ئەنجامدا.
سەرەتای مانگی ئابی(2014) دوای ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# شەنگال و کۆجۆی داگیرکرد ئیعدامی بە کۆمەڵی ئەنجامدا بەتایبەتی لە کۆجۆ، بەهەمانشێوە لە #موسڵ# و هەموو ئەو ناوچانەی کە داگیریکرد، هەروەها چارەنووسی ئەو #پێشمەرگە# قارەمانانەی کەوتنە دەست داعش، کە لە شارۆچکەی حەویجە لە ناوبازاڕدا سواڕاندیانن تائێستا چارەنووسیان دیارنیە و نەگەڕانەوە ناو خێزانەکانیان.
لە بەرواری(13/4/2016) لە شارۆچکەی #پێنجوێن# ئیتڵاعاتی ئێران کەسایەتی ناسراوی پێنجوێن نیشتمانپەرەوەر(کەمال شێخ سادە) و وەستا(سدیق ساڵیئاوایی) تیرۆرکرد.
شەوی 17 لەسەر 18 ی مانگی(تەموز) ی 2018(ئیقباڵ مورادی) لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی تیرۆرکرا، ناوبراو باوکی (زانیار مورادی) بوو، کە لە 8/ئەیلول-ی ئەمساڵ ئێران لەسێدارەی دا.
ڕۆژی(8/9/2018) لە ئەنجامی موشەکبارانکردنی شارۆچکەی #کۆیە# لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە(16) کەس شەهید و (50) کەسی تریش برینداربوون. موشەکبارانکردنی شارۆچکەی کۆیە لەلایەن ئێرانەوە هاوکاتبوو لەگەڵ لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی) کە(8)ی سێپتێمبەر لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە ئێران لەسێدارەداران، ڕۆژانی دواتر زیندانی سیاسی کورد(کەمال ئەحمەد) و دوو پێشمەرگەی(حدکا)، کە بەدیل گیرابوون لە ئێران لەسێدارەدران.
ڕۆژی(25/9/2018) لە شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە پارێزگای سلێمانی(لوقمان شەهابی) کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە نیشتەجێی دەربەندیخانە لەبەردەم ماڵەکەیدا بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکرا و هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەسەختی بریندارکرا.
ئەشکەنجەی دژوار جار هەیە دەبێتە هۆی کوشتنی زیندانیان، هەروەها زۆرجار چارەسەرنەکردن و دابین نەکردنی دەرفەتی چارەسەری پزیشکی دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیندانیان.
کوشتنی #کۆڵبەر#انی سەرسنوری نێوان ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، یان کۆڵبەرانی نێوان سنوری باشور و باکوری کوردستان بەهەمان شێوە دەتوانین ناوی بنێین ئیعدام، ئەوانە چەند نمونەیەکن لەسەر ئیعدامی جۆراوجۆر.
لە عیڕاق لە شاری(بەسرە- بصرە) ی باشوری عیڕاق لە ئەنجامی سەرهەڵدانەکانی ناوەڕاستی مانگی تەموز لەو شارە(12) کەس لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە #وەزارەتی ناوخۆ#ی عیڕاق لەو شارە کوژران و دەیان کەسی تریش بریندارکران و سەدانی تریش دەستگیرکران.
لەشاری سەماوە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق لە(15) ی تەموز چوار خۆپیشاندەریان بە فیشەک کوشت کە ناوەکانیان بەمشێوەیە:
(وەلید حەمید، ئەحمەد ڕازی، حسێن دەخیل)، هەروەها هێزەکانی عیڕاق لە سەماوە بە ئۆتۆمۆبێلی جۆری هەمەر خۆپیشاندەر (عەلی قاسم) یان شێلا بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لە شارەکانی بەغدا و بەسرە بەگشتی چوار ژن تیرۆرکران کە ناوەکانیان بەمشێویە:
سوعاد حەبیب ئەلعەلي- چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە شاری بەسرە، تارا فارس شەمعون- نمایشکاری جلوبەرگ، د.ڕەفیف ئەلیاسری- ناوندی جوانکاری، د.ڕەشا ئەلحەسەن- ناوەندی جوانکاریی.
لەگرتووخانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا شێوازێکی تری ئیعدام پەیڕەو دەکرێ دەتوانین ناوی بنێین مردنی هێواش کە بریتیە لە بێبەشکردنی زیندانیانی سیاسی لە بینینی ڕۆژ واتە بێبەشبوونیان لە تیشکی خۆر، بەردەوامبوونی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی وەک ئەوەی ماوەی بیست ساڵە بەرامبەر بە سەرکردە و ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(عەبدوڵا ئۆجەلان) پەیڕەو دەکرێ، هەروەها چارەسەر نەکردنی زیندانیانی سیاسی نەخۆش کە کێشەی تەندروستیان هەیە، بێبەش دەکرێن لەچارەسەری پزیشکی هەتا مردن، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەکان لە ئەنجامی ئەشکەنجەی دژوار جارهەبووە زیندانی سیاسی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبورنی نێودەوڵەتی لە ساڵی(2016) دا بەگشتی(1032) کەس و لە ساڵی(2017) دا بەگشتی(933) کەس لە(23) ووڵاتی جیاواز لەسێدارەدراون.
وەک ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) پێمانوایە ژمارەی لەسێدارەدان لەسەر ئاستی جیهان زۆر زیاترە لەوەی کە ڕاگەیەندراوە، چونکە ئەو وڵاتانەی خەڵک ئیعدام دەکەن مەرج نیە هەموو لەسێدارەدانێک ڕابگەیەنن.
ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) داوادەکات سزای لەسێدارەدان لەهەرێمی کوردستان و عیڕاق و جیهان نەمێنێت و ڕۆژی (10) ی ئۆکتۆبەر بەکردار ببێتە ڕۆژی نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان لە هەرێمی کوردستان و عیڕاق و سەرتاسەری جیهان...[1]
#10-10-2018#
ئەم بابەتە 3,150 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 10-10-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2018 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,150 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!