#یەپەگە# ڕایگەیاند، لە ناوچەی شییە لە چالاکیی سابوتاژدا 2 چەتە و لە ڕاجۆ چەتەیەک و لە جندرێسیش چەتەکی تر بە چالاکیی قەناس کوژراون.
یەپەگە ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە #عەفرین# بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی سەر بە تورکیا. یەکینەکانمان لە ڕۆژانی 9 و 10ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەکانی شییە، ڕاجۆ و جندرێس زنجیرە چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی چەتەکانی تورکیا ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:
لە ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمدا یەکینەیەکمان لە گوندی حەج حەسەن لە ناوچەی شییە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی سوڵتان محەمەد چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 2 چەتە بە ناوەکانی نیهاد مەحمود و نزار ئیدلبی کوژران.
رۆژی 10ی تشرینی یەکەم یەکینەیەکمان لە گوندی دوملیی سەر بە ناوچەی ڕاجۆ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی موعتەسم بیلا چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی خەلیل عەبدوڵا خەڵکی ئیدلب کوژرا.
هەر لەو ڕۆژەدا یەکینەیەکی ترمان لە گوندی دێربەلوت لە ناوچەی جندرێس لە دژی چەتەکانی سوڵتان موراد چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی محەمەد حەسەن خەڵکی ئیدلب کوژرا.[1]
#11-10-2018#