ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لەبارەی چالاکیی #شەڕڤان#ان لە #عەفرین# ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، شەڕڤانان لە ڕۆژانی 11و 12ی تشرینی یەکەمی 2018دا لە گوندی خەوزاوی و ناوچەی شەرای عەفرین چالاکییان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا 3 چەتە کوژراون.
راگەیاندراوەکەی یەپەگە
لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هێزەکانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی. لە ڕۆژانی 11 و 12ی تشرینی یەکەمی 2018دا یەکینەکانمان لە گوندی خەوزاوی و هەرێمی قەڵای نەبی هوری 2 چالاکیی کاریگەریان لە دژی چەتەکان ئەنجامدا.
رۆژی 11ی تشرینی یەکەمی 2018 یەکینەیەکمان لە گوندی خەوزاویی سەر بە عەفرین بە قەناس چالاکییەکیان لە دژی بەرپرسی بازگەی ئەو سنوورە و ئەندامی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی ماهیر ئیبراهیم خەڵکی ئیدلب کوژرا.
رۆژی 12ی تشرینی یەکەمی 2018 یەکینەیەکی تری هێزەکانمان لە هەرێمی قەڵای نەبی هوریی ناوچەی شەرا بۆسەیەکیان بۆ چەتەکانی فیرقەی حەمزە دانا. لەو بۆسەیەدا 2 چەتە بە ناوەکانی محەمەد علێوی خەڵکی حومس و عەبید ئەحمەد خەڵکی ئیدلب کوژران.[1]
#13-10-2018#