ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد گەریلاکان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجام داوە. هەروەها هەپەگە ڕایگەیاند، یەکینەشاراوەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەلکێ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و هێرشە ئاسمانییەکانیش دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامن.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
هێرش کرایە سەر سەنگەر و ڕەبایەکانی سوپای تورکیا لە چەلێ
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، 15ی تشرینی یەکەم\23ی ڕەزبەر کاتژمێر 16 لە دژی گردی کۆردینە-ی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان کرد. لەم چالاکییەدا لە سەنگەر و ڕەبایەکانی سەربازانی سەر گردەکە درا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. لە دوای چالاکییەکە، سوپای تورک بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەکەیان بۆمباران کرد. لە بۆمبارانەکەدا ئاگر لە دارستانی ناوچەکە کەوتەوە.
لە فەڕاشین ئۆپەراسیۆن بەڕێوەچوو
11ی تشرینی یەکەم\19ی ڕەزبەر کاتژمێر 11:30 سوپای تورکی داگیرکەر لە دەڤەرەکانی چەلێ ڕەش، فورات بەیاس و تشرین-ی ناوچەی فەڕاشین-ی سەر بە شارۆچکەی ئەلکێی شرناخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و هێشتاش بەردەوامە. یەکینەشاراوەکان لە ناوچەکە کەمین دادەنێن.
هێرشی ئاسمانی دژی هەرێمەکانی گەریلا
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی ئاسمانییان دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام دا. لەم هێرشەدا هیچ گەریلایەکی ئێمە شەهید و بریندار نەبووە.
ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەم\23ی ڕەزبەر فڕۆکەجەنگییەکان دەڤەری #سیدەکان# و هەرێمی زاپ-یان بۆمباران کردووە. هەروەها ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم\24ی ڕەزبەر (ئەمڕۆ) دەوروبەری کاتژمێر 3 کوێستانەکانی دەڤەری فەڕاشین، کاتژمێر 9:20 ناوچەی مەرڤاسۆن-ی سەر بە دەڤەری ئاڤاشین، دەوروبەری گوندی فلەها و ئەشکەوتی برینداران-ی هەرێمی زاپ بۆمباران کران. لەم هێرشانەدا هیچ گەریلایەکی ئێمە شەهید و بریندار نەبووە.[1]
#16-10-2018#