مەزنترین داستان کە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای ڕیفراندۆمەکه و لێکەوتەکانی مانگی ئۆکتۆبەرەوە تۆماریان کرد تەنیا (راکردن و چۆڵکردنی سەنگەرەکان) بوو، بەجۆرێک هێشتا شەڕ لە
کەرکووککەرکووک بوو، بەڵام پارتی لە دووری سەدان کیلۆمەترەوە بەبێ شەڕ سەنگەرەکانی چۆڵکردو ڕایدەکرد، بەوتەی بەشێک لە فەرماندەکانیان لەسەرووی خۆیانەوە فەرمانی چۆڵکردنیان پێکراوە.
بەوتەی سیروان بارزانی فەرماندەی سەربازی پارتی لە سنووری گوێرو مەخمورو
موسڵموسڵ، کە لێدوانی بۆ کەناَلەکانی حزبەکەی داوە دەڵێت: ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی ڕیککەوتنی لە پێشینەی ئێمه و حوکمەتی عیراق بووە لە 17-10-2016، بۆ کشانەوەی
پێشمەرگەپێشمەرگە لە ناوچەکانی پێش ساڵی
2003 و گەڕانەوەی سوپای عیراق بۆ ناوچەکان و تەسلیم کردنەوەی کەرکووک، بەنداوی موسڵ، مەخمورو شەنگال بووە بە سوپای عیراق.
جەنەراڵەکانی بێ تەقە!
زۆربەی فەرماندە سەربازییەکانی پارتی لە کوڕ و کەسەنزیکەکانی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بوون لەوانە مەسرورو مەنسورو سیروان بارزانی و ئەوانە بوونە جەراڵی شەڕی بێتەقە و ڕاکردن و بەدەستەوەدانی زۆرترین خاکی هەرێم و شکستی گەورەی سەربازی.
ساڵێک بەسەر چۆڵکردنی شارۆچکەی شەنگال تێپەڕدەبێت و تائێستاش ئه و قەزایە دووجار لەلایەن پارتییەوە بەبێ تەقە چۆڵکراوه و دانیشتوانەکەشی لەسەر دەستی پارتی دووچاری نەهامەتیی و کارەسات و جینۆسایدبوونەوە.
بەدەستەوەدانێکی دیکەی شەنگال
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلولی کۆمیتەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەهەرێمی کوردستان و دەرئەنجامەکانی، جارێکی تر قەزای شەنگال کەوتەوە بەر پەلاماری چەکداری و لەدووەمجاری پەلامارەکانی سەر ئه و قەزایە لەلایەنهێزەکانی شەنگالەوە بەبێبەرگری و تەقەکردن چۆڵکرا.
دانیشتوان و کوردانی ئێزیدی لە شەنگال ئاماژە بۆئەوە دەکەن، بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ساڵێک بەرلەئێستا ڕووبەڕووی پەلاماری چەکداری بونەوە، هاوکات ئەوهێزانەی سەربە پارتی لەقەزاکە دابوون بەبێ تەقە شەنگال یان چۆڵکردو جارێکی تر نەهامەتی و ماڵوێرانی ڕووبەڕوویان بووەوە.
دوای ئازادکردنی قەزای شەنگال، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین هێزی له و قەزایەدا جێگیرکردبوو ئەویش یەکێک بوو له و هێزانەی کە پاراستنی ئەوناوچانەی پێسپێردرابوو هەرچەندە، چەند هێزێکی تری وەک هێزەکانی ئازادی شەنگال و هێزەکانی
شەڕڤانشەڕڤانان لە دەوروبەری شەنگال و چیای شەنگال بوونیان هەبوو، بەڵام لە بەرەبەیانی ڕۆژژی 17 ی ئۆکتۆبەری
2018 و لەگەڵ جوڵە پێکردنی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بەره و شەنگال، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبێ تەقە لە سەرجەم میحوەرەکانی قەزای شەنگال و دەوروبەری بەره و
هەولێرهەولێر پاشەکشەیان کرد، هەر هەمان ڕۆژ حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: بەبێ هیچ شەڕو بەرگرییەک ئەوهێزانەی کەلەشەنگال بوون کشانەوه و شەنگال کەوتەدەست حەشدی شەعبی و سوپای عیراقی.
هەڵاتنی پارتی لە باشیک و مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان
کەناڵی ئاسمانی ڕووداوی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستان لە هەمانکات و بەپەخشی ڕاستەوخۆ هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە حەشدی شەعبی بەبێتە قەوبەرگری چونەتەناو شەنگال و دەستیانبەسەر ئه و شارەدا گرتووە، ئەوەش ئه و ڕاستییەی زیاتر سەلماند کەشەنگال بەبێبەرگری وتەقە تەسلیمی حەشدی شەعبیکراوە.
ئەوە لەکاتێکدابوو لەشکری گوڵان و فەرماندەی
دهۆکدهۆکی سەربەپارتی سەرپەرشتی ئاسایشی قەزای شەنگال و ئەوناوچانەیاندەکردو فەرماندەی ئه و هێزانەش لە ئەستۆی مەسرورو مەنسور بارزانی بوون.
هەر هەمان ڕۆژو چەند سەعاتێک دوای چۆڵکردنی شەنگال لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە، غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی ئاشکراکرد هێزەکانی پارتی هەموو شوێنەکانی خۆیان لەباشیک چۆڵکردوە.
چەند سەعاتێک دوای چۆڵکردنی قەزای شەنگال ناوچەکانی باشیک لە لایەن پارتییەوە، هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ئه و ناوچانە، تا ئه و کاتەش هیچ هێزێکی عیراقی لە سوپای عیراق و حەشدی شەعبی نزیکی ناوچەکانی مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان نەبوونەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاشکراو بە بەچاوی هەموولایەکەوە بەبێ تەقه و بەرگری هێزەکانی لەمیحوەرەکانی مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان کشاندەوه و ئه و ناوچانەی چۆڵکردو ڕایانکردووە، له و کاتەدا ڕەشادگەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: تەواوی هێزەکانی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستان لەمیحوەری مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان بەبێهیچ تەقه و بەرگرییەک تەواوی ناوچەکانیان چۆڵکردوه و کشاونەتەوه و دانیشتوانی ئه و ناوچانەیان جێهێشتووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد چۆڵکردنی ئەوناوچانە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بەبێتەقه و بەرگری لەکاتێکدایە کەهەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەش بەشێوەیەکە کە هێزەکان دەتوانن بەرگری لێبکەن، بەڵام بەبێهاتن و جوڵه و نزیکبوونەوەی هێزەعیراقییەکان و حەشدی شەعبی چۆڵکراوە.
راشیگەیاند: دوای چۆڵکردنی مەخموروگ وێرو قەراج و سەرگەڕان لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە،خەڵکی ناوچەکانیش کە کوردن ناوچەکانیان بەره و هەولێر جێهێشتووە.
ئاشکراشە سیروان بارزانی کە کەسێکی زۆر نزیکی بارزانییه و لە بنەماڵەکەیەتی هەمان کات بەرپرسی یەکەمی میحورەی مەخمورو گوێرو قەراج و سەرگەڕان بوو، پێشترو لەکاتی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکان و چاوپێکەوتن و بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکاندا هەمیشە تەئکیدیلەوە دەکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەهیچ هێزێکی عیراقی نادەن بێتە ناوچەکه و تا دواڵۆپی خوێن بەرگری لەناوچەکە دەکەن و دەیپارێزن، بەڵام ڕۆژی 17 ی ئۆکتۆبەر پێش ئەوەی هێزە عیراقییەکان بگەنە ناوچەکە، بەبێ تەقه و بەرگری ئه و هێزانە ئه و ناوچانەیان بەتەواوەتی چۆڵکردو بەره و شاری هەولێر پاشەکشەیان کرد، ناچار خەڵکی زۆر لەناوچەکانی مەخمورو گوێرو قەراجوسەرگەڕان، لە ترسان ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشت و بەره و هەولێر ئاوارەبوون.
هەرله و کاتەدا ئەحمەد زاگە لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشارەدێی گوێر ڕایگەیاند: هێزەکانی سەربەپارتی ناحیەی گوێریان چۆڵکردوه و بەرەوهەولێر کشانەتەوه و هێزە عیراقییەکانیش گەیشتوونەتە نزیک گوێر.
ئەوەشی ڕاگەیاند، بەدەیان تانکو هەمەری سەربازی هێزەکانی پارتی لەگوێرەوە بەره و هەولێر پاشەکشەیان کردووە.
دیسان هەڵاتن لە شەنگال
ئەوە بۆ دووەمجارەبوو کەهێزەکانی پارتی بەبێ هیچ بەرگرییەک قەزای شەنگالیاندا بەدەستەوە، جاری یەکەم لە 3ی ئابی ساڵی
2014 دابوو، کاتێک تیرۆرستانی
داعشداعش هێرشیانکردە سەرشەنگال، تەواوی هێزەکانی پارتی بەبێهیچ بەرگرییەک شارەکەیاندا بەدەستەوه و ئێزیدییەکانیان جێهێشت و لەلایەن داعشەوە جینۆسایدکران ڕۆژی 17 ی ئۆکتۆبەری
2017 ش جارێکی دیکە تەواوی هێزەکانی پارتی لەشەنگال بەبێ هیچ بەرگرییەک لەماوەی چەند خولەکێکدا شارەکەیان ڕادەستی حەشدی شەعبی و هێزە عیراقییەکان کردو ئێزیدییەکانیان جێهشتەوه و ڕایانکرد.
سیروان بارزانی: ڕاکردن شتێکی ئاساییە!
لە پاشان سیروان بارزانی فەرماندەی میحوری مەخمورو گوێرو موسڵ کە فەماندەیەکی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستانه و هاوکات کەسێکی نزیکی مەسعود بارزانییە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵە ڕاگەیاندنەکانی سەربە پارتی دەڵێت: ئێمە چەندینجار ڕامان کردوه و شکاوین و ئەوە شتێکی ئاساییە، هەڵدێن، ڕادەکەین، و ڕاشمانکردوە و هەڵیشهاتووین.
هەر هەمان ڕۆژ نیوەڕۆی 17 ئۆکتۆبەری 2017، ئەوە ئاشکراکرا کە هێزەکانی پارتی کە لە لیوایسێیپیادەکەلەهێزیهاوبەشپێکهاتبوون و هێزی هەموو لایەنەکانی تێدابوو بەرپرسیارێتی پاراستن و بەرگرییان لە لەناوچەی گوڵاڵە پێدرابوو، ئه و هێزانەی پاتی کە لە هێزە هاوبەشەکەدا بوون له و ناوچەیە بەتەنها کشانەوه و هێزەکانی تریان بەجێهشێت ئەمەش وایکرد بۆشاییەکزۆردروستببێتوبەتەنها هێزەکانی یەکێتی له و ناوچەیە بمێننەوه و بەرگری له و ناوچەیە بکەن.
هەر لەوبارەیەوە موقەدەم ڕێبوارحامیدلەلیوای 132
شارەزوورشارەزوور لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیاندبوو، لیوای سێی پیادەکە لە هێزی هاوبەش پێکهاتبوون، لایەنێک هێزەکانی خۆی لە گوڵاڵه و کوباشی و نەفتخانە کشاندوەتەوه و لەئێستادا تەنها هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له و ناوچەیەدا ماونەتەوە، ئەوەشی ئاشکراکردبوو، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پارتی له و ناوچانە، بۆشاییەکی زۆر دروستبووه و یەکێتی بەتەنها بەرگری لەوناوچەیە دەکات و شەهیدییشی بەخشیوە.
شەڕی بێتەقە!
پارتی دیموکراتی کوردستان سنوورێکی فراوانی لە ناوچەکانی موسڵ و شەنگال و مەخمورو گوێرو باشیک و قەراج و سەرگەڕان-یان بە دەستەوەبوو ئەوان تاکە هێزبوون له و ناوچەیە کە بەرپرسیارێتی بەرگری ئه و ناوچانەیان پێسپێردرابوو، کە هێزەکانی زێرەڤانی وئاسایشی سەربەپارتی و فەرماندەیی دهۆک و گوڵان و چەند هێزێکی تر له و ناوچانەدا بوون و بەرگری ئه و ناوچانەیان پێسپێردرابوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی حەشدی شەعبی، لە 17ی ئۆکتۆبەری 2017، سەرجەم ئه و هێزانە بە بێ تەقه و لە چەند سەعاتێکدا سەرجەم ئه و ناوچانە کشانەوه و خەڵکەکەیان بەجێهێشت.
تا دێت ڕاستییەکان زیاتر ئاشکرا دەبن و خیانەتەکانی پارتی لە ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرو فرۆشتنی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە پێناو بڕێک پارەدا دەردەکەوێت، له و بارەیەوە سیروان بارزانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی سەربە پارتی، نهێنی فرۆشتنی کەرکووکی درکاندوه و دەڵێت کە لە 17 -10-2016 دا ڕێکەوتن کراوە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی عیراق و حەشدی شەعبی بۆ ئه و ناوچانەی کە پێش شەڕی داعش لێیبوون، ئەمەش ئه و ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە پارتی لەگەڵ حکومەتی عیراق ڕێکەوتووە بۆ چۆڵکردنی ئه و ناوچانه و گەڕاندنەوەی بۆ ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی عیراق و حەشدی شەعبی، کە لە 16 ئۆکتۆبەردا بەبێ هیچ بەرگرییەک و بەبێ تەقە بە سەدان کیلۆمەتر لەسنووری کوردستانی ڕادەستی هێزە عیراقییەکان و حەشدی شەعبی کردو لە 51% ی خاکی کوردستانی دابەدەستەوە، کە ئەمە بە نیو سەدەی تری خەبات، گەلی کورد ناتوانێت بە دەستیان بهێنێتەوە.
پێشتریش کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری لەمیانی ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە لێکەوتەکانی ڕیفراندۆمی 25 ی ئەیلولی کۆمیتەکەی بارزانی خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەڵێت، ڕیکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم ئەگەر ڕیفراندۆم بکەن ئەوا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هێڵی ساڵی 2003، بەڵام بارزانی ڕیفراندۆمەکەی کرد.
[1]
17-10-201817-10-2018