ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (
هەپەگەهەپەگە) ئاشکرای کرد، ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم\24ی ڕەزبەر لە ناوچەی گەڤەر هێزەکانی گەریلا دژی سەنگەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکی بەهێزیان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە هاتووە: (هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم\24ی ڕەزبەر کاتژمێر 17:15 لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی عەلی شێر، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا گورز لە 3 ڕەبایەی دوژمن درا و هەر 3 ڕەبایەکە ڕووخێنران و 6 سەربازی دوژمن کوژران.)
[1]
17-10-201817-10-2018