تورکیا و قەیرانی دارایی نوێترین ڕاپۆرتی گۆشەی ئابووری-ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانە،
ئامادەکردن و نووسینی #ئەنوەر کەریم# -بەرپرسی گۆشەی ئابووری
سیاسەت و ئابووری دوو ڕووی دراوێکن، دەوڵەتانی بەهێزی جیهان ئەو دەوڵەتانەن کە خاوەن سیاسەت و ئیدارەیەکی سەرکەوتوو و سەرخان و ژێرخانێکی پتەوی ئابوورین، بەو پێیەی لە ڕۆژگاری ئێستادا گۆڕانکارییە سیاسییەکان، ڕاستەوخۆی کاریگەریان دەبێت لەسەر پێشکەوتن و گەشەپێدانی ئابووری وڵاتان، بە پێچەوانەشەوە لەئەگەری پاشەکشێی بنەماکانی دیموکراسی و سەرهەڵدانی تەنگژەو قەیرانی سیاسی، هاتنە ئارای قەیران و کێشەی ئابووری بۆ وڵاتان چاوەڕوان کراو دەبێت. [1]