دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە پارێزگاکانی #هەولێر# و #سلێمانی# ماون، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، لە سنوری سلێمانی نزیکەی 35 بۆ 40 پاڵاوگەی نایاسایی هەن.
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاندزۆربەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر ماون، ئەوانەی #دهۆک#یش لەنێوان هەولێر و دهۆکن.
وتیشیسێ ساڵ لەمەوبەر فشارمان دروستکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زانیاری لەسەر 214 پاڵاوگەی نایاسایی پێداین.
سەبارەت بە دانەخستنی ئه و پاڵاوگە نایاساییانە، ناوبراو وتی حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی بەسەریاندا بشکایە لایدەبردن، بەڵام دیارە حکومەت دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە.
هاوکات ڕێکەوت زەکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 35 بۆ 40 پاڵاوگەی نایاسایی هەن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر، مانگی ئابی ڕابردووش ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز بڕیاری بۆ لابردنیان دەرکردووە و دەبێت لەرۆژی گەیشتنی فەرمانەکە تا 60 ڕۆژ پاڵاوگەکان لاببرێن و ئاسەواریی ژینگەییشیان نەهێڵدرێت.
رێکەوت زەکی ئاماژەی بەوەکرد بەپێی ئه و فەرمانە سەرۆکی لیژنەی لابردن لە #وەزارەتی ناوخۆ# دەبێت، بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی تێدا نییە، لە کاتێکدا دەبوو نوێنەری لیژنەی وزەی ئەنجومەنەکانیشی تێدا بێت، بۆ ئه و مەبەستە ئێمەش نووسراومان بۆ ئیدارەکانی ڕاپەڕین و #گەرمیان# کردووە کە نوێنەری ئێمە وەکو چاودێر هەبن.
ناوبراو جەختیکردەوە هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان خەڵکێکی دەستڕیشتوویان لەپشتە، چونکە ماددەی خامیان دەست دەکەوێت ئەوەش کاریگەریی بۆ سەر کوالێتی سوتەمەنی هەیه و مەترسی ژینگەییشی دەبێت.
بۆ هەمان مەبەست، دواڕۆژ چەند جارێک لەڕێگەی تەلەفۆن و نامەوە پەیوەندی بە ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی و محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەرهەمە سووتەمەنییەکانی سلێمانی کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.[1]
#17-10-2018#