بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی بەکاربەری تورکیا زیاتر لە 16 ملیۆن کەس لە تورکیا خواردنی پێویستیان بەردەست نیە و 48 ملیۆن کەسیش لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.
راپۆرتەکە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراک، کە دەکەوێتە 16 ئۆکتۆبەر دەربارەی ڕێژەی برسێتی لە تورکیا بڵاویکردوتەوە، تیادا هاتووە: لە تورکیا 48 ملیۆن کەس لە خوار هێڵی هەژارییەوەن و لەهەوڵی ئەوەدان کە لانی کەمی پێویستی ژیانیان دابینبکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: خەڵکێکی زۆر توانای دابینکردنی خواردنی پێویسیتان نیە، کە ژمارەیان بە 16 ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت و 20% بەکاربەری تورکیا پێکدەهێنن و لە خوار هێڵی برسیتیەوەن و 48 ملیۆن کەسیش لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.
کۆمەڵەی مافی بەکاربەری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرێک لە تورکیا، کە خاوەنی دوو مناڵ بێت 679 لیرەیە، لەکاتێک 900 بۆ 1000 لیرە لە تورکیا خێزان زۆر بە ئاستەم پێی دەژی.[1]
#18-10-2018#