بەپێی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل -#یەپەگە#، چالاکییەکان لە ڕێکەوتی 16 و 17ی تەشرینی یەکەمدا ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە :
لە ڕێکەوتی 16ی تەشرینی یەکەم/25ی خەزەلوەر،#شەڕڤان#انی یەپەگە لە ناوچەی ڕاجۆ-ی #عەفرین# لەدژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا وسەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.
لە ڕێکەوتی 17ی تەشرینی یەکەم/26ی خەزەڵوەردا شەڕڤانانی یەپەگە لە ناوچەی ماباتا-ی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپێک لە چەتەکانی دەولەتی تورکیا بەناوی چەتەکانی سلێمانشا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکاو 3 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.[1]
#19-10-2018#