سەعدی شیرازی
گێڕانەوەی: محەمەد موتڵەق
وەرگێڕانی: #جەبار سابیر#
سەعدی بوستانی لە بۆتەی شیعردا نوسیوە. شیعرگەلێک کە بۆخۆیان چیرۆکن و چیرۆکەکانیش پەندئامێزن بۆ هەموو سەردەم و نەتەوە و کۆمەڵگەکان بەسوودن. ئەوەی لێرەدا دەیخوێنیتەوە، بوستانە، بەڵام بە قەڵەمی کەسێکیترو بەناوەڕۆک و هەوێنی بوستانی سەعدی. واتا ئەمە خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ بوستانی سەعدی، گێڕانەوەیەکە کە واهەستدەکەی بۆ ئەمڕۆ نوسراون. ڕەنگە هەموومان لەڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا زۆرێک لەم چیرۆکانەمان بیستبێ و بەردەوامیش بیبیستین بەڵام هەمیشە تام و چێژی خۆیان هەیە و جوانییەکەیان لەدەست نادەن. [1]